كۆنفڕانسی هه‌شته‌می یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له نوروێژ، رۆژی شه‌ممه، 27ی رێبه‌ندانی 1386، به به‌شداریی ده‌یان ژن‌و كچ له شاری ئۆسلۆدا به‌ڕێوه چوو.
پاش خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی‌و راگرتنی خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی كوردستان، په‌یامه‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن خاتوو گوڵان هیجری، PDKI له لایه‌ن كاك قادر ره‌سووڵی، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن خاتوو شه‌رمین محه‌ممه‌دی‌و برووسكه‌ی خوێندكاران خوێندرانه‌وه.
له به‌شی دووهه‌می كۆنفڕانسه‌كه‌دا راپۆرتی كار‌و چالاكیی یه‌كیه‌تیی ژنان له نوروێژ له لایه‌ن خاتوو گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمیته‌و راپۆرتی ماڵی له لایه‌ن خاتوو سه‌فیه میژدار، به‌رپرسی به‌شی ماڵییه‌وه خوێندرانه‌وه كه له لایه‌ن به‌شدارانی كۆنفڕانسه‌كه‌وه په‌سند كران.
له به‌شێكی دیكه‌دا، ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی نوێی یه‌كیه‌تیی ژنان له نوروێژ هه‌ڵ‌بژێردران.
له به‌شی كۆتایی كۆنفڕانسه‌كه‌دا خاتوو مریه‌م عه‌لیپوور، راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی PDKI، باسێكی له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ده‌ستبه‌كاربوونی یه‌كیه‌تیی ژنانی ئورووپا‌و ئامانجه‌كانی ئه‌م یه‌كیه‌تییه پێشكه‌ش كرد. له‌م به‌شه‌دا هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی یه‌كیه‌تیی ژنانی ئورووپاش هه‌ڵ‌بژێردران.
+
نوشته شده در سه شنبه 30 بهمن1386ساعت 1:27  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
ڕۆژنامه‌ی جه‌روسه‌لێم پۆستی ئیسرائیلی له بابه‌تێکدا له ژێر سه‌ردێری "ئوتریش پردی په‌رینه‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌ورووپا" زۆر به توندی ڕه‌خنه له سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌رحه‌ق به دیکتاتۆره‌کانی جیهان ده‌گرێت و تاوانباری ده‌کات بۆ ئه‌م پێوه‌ندییه گه‌رمه سیاسی و ئابوورییه‌ی که ده‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تی. ڕۆژنامه‌که وێرای ئاماژه به گرێبه‌ستی کۆمپانییه‌کی ئوتریشی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌و وڵاته‌ش به‌وه تاوانبار ده‌کات که له گرتن و لێپێچینه‌وه له گه‌ڵ بکوژانی د. قاسملوودا که‌مته‌رخه‌می کردووه
ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه 30 بهمن1386ساعت 1:11  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
هاو نیشتمانه به‌رێزه‌کان!
حیزب و رێکخراوه سیاسی یه تێکۆشه‌ره‌کان!
ئه‌ندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرتی کوردستان!
به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه راده‌گه‌یه‌نین که هاورێی ماندویی نه‌ناس
ادامه مطلب
+
نوشته شده در دوشنبه 29 بهمن1386ساعت 0:15  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

دوێنێ شه‌ممه ۲۷‌ی ڕێبه‌ندان چالاکی مه‌ده‌نی هیوا بووتیمار، بۆ جاری دووهه‌م دادگاییکرایه‌وه. ئه‌و چالاکه مه‌ده‌نییه، که له ڕێکه‌وتی 26/4/1386 دا له‌لایه‌ن شوعبه‌ی یه‌کی دادگای شاری مه‌ریوانه‌وه و به دادوه‌ریی "سوڵتان به‌خش"حوکمی له سێداره‌دانی درابوو، له دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامییه‌وه حوکمه‌که‌ی ڕه‌تکرابۆ‌ه. دۆسیه‌ی ناوبراو، بۆسه‌رله‌نوێ بۆ دادگاییکردنه‌وه‌ی، ڕه‌وانه‌ی مه‌ریوان کرابۆوه. کاتژمێر ۹.۴۵ی سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ شه‌ممه دانیشتنی یه‌که‌می داداگاییکردنی بووتیمار، به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌که‌ی حه‌مه ساڵحی نیکبه‌خت و به دادوه‌ریی حامیدی سوڵتانبه‌خش ده‌ستی پێکرده‌وه و له کاتژمێر ۲ی دوانیوه‌ڕۆدا کۆتایی پێ‌هات.بڕایاری دادگا تا ئێستا ئاشکرا نه‌کراوه.
+
نوشته شده در یکشنبه 28 بهمن1386ساعت 16:33  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
با انتشار مجدد کاریکاتورجنجالی از پیامبر اسلام در دانمارک مناقشه دیپلماتیک دوباره ای بین دانمارک و ایران درگرفته است.
هیئت نه نفره ای از نمایندگان پارلمانی دانمارک سفر خود را به ایران پس از آن لغو کرده که پارلمان ایران خواستار عذرخواهی این هیات به دلیل انتشار دوباره کاریکاتور شده است.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در یکشنبه 28 بهمن1386ساعت 16:23  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
ڕێنێسانس نیوز؛ دۆسیه‌ی تایبه‌ت: حه‌وت که‌س له ئه‌ندامانی شوورای شاری سنه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کدا گه‌نده‌ڵییان لێ ئاشکرا بووه، دادگای کراون و سێ که‌س له‌وان به ده‌رکران له شوورا، سزای گرتووخانه و گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا دزیویانه، حوکم دراون. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له کاروباری شوورای شاری سنه له په‌یوه‌ندییه‌کیدا له‌گه‌ڵ ڕێنێسانس ... |
 |
ادامه مطلب
+
نوشته شده در شنبه 27 بهمن1386ساعت 19:46  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
هه‌رسێ چالاکڤانی به‌ندکراوی بزاڤی ژنان ڕووناک سه‌فازاده، هانا عه‌بدی و فاتمه گوفتاری، ئه‌ندامانی "ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌رمێهر"، که چه‌ند مانگێکه له گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌تدان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا باسیان له ڕه‌وشی خۆیان له گرتووخانه‌دا کردووه.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در شنبه 27 بهمن1386ساعت 19:41  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
ئاشکرا بوونی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که بکوژانی دوکتور قاسملووویان ته‌حویلی ئێران داوه.
ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه له وڵاتی ئوتریش بازاری قسه و باس له سه‌ر سیستمی ئه‌منییه‌تی و پۆلیسی ئه‌م وڵاته
|
ادامه مطلب
+
نوشته شده در شنبه 27 بهمن1386ساعت 0:42  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

لەچوارچرا
ملى بەرزیان لە پەتابوو
چەقۆى پیلانى ناحەزان
گەورەو بچوکى سەردەبڕى
لەسەرمێزى عوسبەت الائەمەم
کوردوستانیان بە ش بەش ئەکرد
وەک گەزو جاوئەیان کڕى
من نەورۆزم ئەى ڕەقیبم
دێموکراتم ناوە
نیوسەدەیە دائەگیرسێم
نیوسەدەیە هاتوم ودێم..
+
نوشته شده در جمعه 26 بهمن1386ساعت 1:36  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
یۆسی مێلمان" له وتوێژێکدا له گه‌ل حه‌وته‌نامه‌ی دێڕشپیگلی ئاڵمانی ئاشکرای کرد که گه‌وره تیرۆریستی سه‌ر به حیزبوڵڵای لوبنان، "عیماد مغنیه" ده‌ستی هه‌بوه له تیرۆری سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه 26 بهمن1386ساعت 1:33  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

ئه‌مریکا داوای بۆمبای ئه‌شکه‌وت هه‌ڵته‌کێن ده‌کات"
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاژانسی ئه‌ی بی سی نیوز ڕۆژی 12.02.2008 ڕایگه‌یاند که کۆشکی سپی داوای بودجه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاویی 196 بیلیۆن دۆلاریی هێناوه‌ته گۆڕێ بۆ جه‌نگی ئێراق و ئه‌فغانستان.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه 26 بهمن1386ساعت 1:29  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

خه‌ڵاتی بنکه‌ی ئۆلاف پاڵمه له سوید، که خه‌ڵاتێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه به مه‌به‌ستی جێگیرکردنی ئاشتی و نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن، بۆ ساڵی 2007 ده‌درێ به چالاکی مه‌ده‌نی و خه‌باتکاری بواری مافه‌کانی ژنان، په‌روینی ئه‌رده‌ڵان.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه 26 بهمن1386ساعت 1:22  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

ئه‌ندامی پێشوی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان و برای بچوکی ڕێبه‌ری پ‌ک‌ک "عوسمان ئۆجالان-فه‌رهاد" له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی "دیها"ی تورکی باس له ژیانی ئێستا و بیروڕاکانی ده‌کا.
ئاژانسی هه‌واڵی دیها ده‌ستنیشانی ده‌کات که عوسمان ئۆجالان له شاری کۆیه جێنشینه‌وه له شوێنێک که به ژماره‌یه‌ک هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌ربه "ی ن ک" مۆڵدراوه کارگه‌یه‌کی نانی داناوه و 15 کرێکاریش له کارگه‌که‌دا کرێکاری بۆ ده‌که‌ن و له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه "فڕن-نانه‌واخه‌نه"که‌ی عوسمان ئۆجالان ڕۆژانه 7 تا 10 هه‌زار نان به‌رهه‌م دێنێت
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه 26 بهمن1386ساعت 1:15  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان له تاران، له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی، داوای لێکردووه پێش به ئێعدام‌کرانی ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندکراو عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور بگرێت.
به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی، له لێدوانێکیدا بۆ ڕێنێسانس وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه گوتی: "جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار داوایه‌که‌ی ئێمه په‌سه‌ند کرد و پێشی ڕاگه‌یاندین که به ناوی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستانی ئێرانه‌وه نامه‌یه‌کی بۆ بنووسین تا ئه‌ویش له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کی خۆیدا بۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ڕه‌وانه بکات." وه‌له‌دبه‌گی ڕوونیشیکرده‌وه که "نامه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، له ڕێگای کۆسره‌ت ڕه‌سووڵه‌وه، گه‌یشتۆته ده‌ستی مام جه‌لال."
ادامه مطلب
+
نوشته شده در پنجشنبه 25 بهمن1386ساعت 18:19  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

دوای ئه‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و له هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی تورکیا له‌یلا زانا وشه‌ی کوردستانی به‌کار هێنا 3 لێپرسینه‌وه‌ی جیاوازی له‌دژ کرایه‌وه. زانا له‌کاتی پێشکه‌شکردنی ئیفاده‌ی خۆیدا له‌به‌رانبه‌ر دادوه‌ردا گوتی: کوردستان ناوی ئه‌و جوگرافیایه‌یه که ئێمه له‌سه‌ری ده‌ژین.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در پنجشنبه 25 بهمن1386ساعت 1:21  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

ماڵپه ری هاوزاراوه كه ی به دره و خانه قین رۆژی دڵ و خۆشه ویستی پیرۆزبایی ده كات له هه موو كوران و كچانی كورد له سه راسه ری جیهان به تایبه ت كوران وه كچانی شاری كرماشان
+
نوشته شده در پنجشنبه 25 بهمن1386ساعت 1:11  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
|
به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ناوخۆی وڵاته‌وه، له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر کردنه‌ی که ماوه‌یه‌که شاره‌کانی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه،
له چه‌ند ڕۆژی رابردوو دا هه‌ڵمه‌تێکی گیران و ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی هاووڵاتیان له شاری مه‌ریوان له لایه‌ن پیاوانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه به‌ڕیوه | |
ادامه مطلب
+
نوشته شده در پنجشنبه 25 بهمن1386ساعت 0:38  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
امروز دادگاه شعبه سوم بازپرسی سنندج رای نهايی خود را در خصوص نبش قبر ابراهيم لطف الهی صادر کرد.
بر اساس اين حکم، نبش قبر خلاف موازين شرع بوده و با انجام ِ آن مخالفت شده است. بنا بر اين گزارش، اداره اطلاعات کردستان شکايتی را نيز عليه برادر ِ ابراهيم لطف الهی به اتهام توهين به ماموران دولت تقديم دادگاه کرده است.
قاضی پرونده عنوان کرده است که اين اتهام به دليل عکس العملِ پدر و برادر ابراهيم لطف الهی به خبر خودکشی وی بوده است.
+
نوشته شده در چهارشنبه 24 بهمن1386ساعت 12:10  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلێگراف له ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکرده‌وه که باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ئیسپانیا "داوود ساڵحی"، پشتیوانی کردووه له به‌ڕێوه‌بردنی یاساکانی تۆڵه (قصاص) و له‌وانیش په‌ڕاندنی ده‌ست و پێ له لایه‌ن دادگاکانی وڵاته‌که‌یه‌وه
ادامه مطلب
+
نوشته شده در چهارشنبه 24 بهمن1386ساعت 11:48  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
|
رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له راپۆرتێكدا، رێبه‌رانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌وانه خامنه‌یی‌و ئه‌حمه‌دی‌نژادی به سه‌ركوتكه‌رانی سه‌ره‌كیی ئازادیی چاپه‌مه‌نی له جیهاندا ناساند. به‌پێی هه‌واڵی "ایران پرس نیوز"، رێكخراوی ناوبراو له راپۆرته‌كه‌دا نووسیویه خامنه‌یی‌و ئه‌حمه‌دی‌نژاد هێزی سانسۆڕیان له‌ده‌ست دایه‌و رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌ڕفێنن، ده‌یانخه‌نه به‌ندیخانه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن‌و له خراپترین ره‌وشدا، ده‌یانكوژن. |

|
ادامه مطلب
+
نوشته شده در چهارشنبه 24 بهمن1386ساعت 2:51  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
چنوور میهرپه‌روه‌ر
له وڵاتێک دا که هه‌ڵمژینی هه‌وا قه‌ده‌غه کراوه، ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی جورمه و له ئاست زوڵم و زۆر و کوشتن دا بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردن ره‌وایه، له وڵاتێک دا که کۆتری ئازادی له قه‌فه‌س به‌ندکراوه، قه‌ڵه‌م بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رکی ئه‌و قه‌فه‌سه، هیوای خستوه‌ته دڵی کۆتره‌کان. قه‌ڵه‌مێک که ده‌ستاوده‌ست ده‌گه‌ڕێ وناوه‌ستێ. ده‌گه‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی ناعیداڵه‌تی یه‌کان بناسێ و هه‌وڵ ده‌دا نیشانده‌ری راستی یه‌کان و وشیارکه‌ره‌وه بێ
ادامه مطلب
+
نوشته شده در چهارشنبه 24 بهمن1386ساعت 2:46  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
سه‌رۆک کۆماری ئێران "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کۆڕی لایانگرانی ڕژیمه‌که‌ی له تارانی پایته‌ختی ئێران، بۆ جارێکی دیکه پێی له‌سه‌ر درێژه‌دان به پیتاندنی یۆرانیۆم داگرته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری فه‌ڕانسه ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌مڕۆ له ساڵیادی ٢٢ی به‌همه‌ن، ٢٩هه‌مین ساڵڕۆژی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌سه‌ر ڕژیمی پاشایه‌تی دا، ڕایگه‌یاند که ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ک له به‌رنامه‌ی دا نیه که پیتاندنی ئۆران‌یۆم ڕابگرێت و بڕیارنامه‌کانی شۆڕای هێمنایه‌تی ڕیکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی به چه‌ند پاڕچه کاغزێکی دڕا‌و و بێ بایه‌خ وه‌سف کرد و گووتی: گه‌لی ئێران به‌قه‌ده‌ر نووکه ده‌رزییه‌ک له هه‌ڵوێستی خۆی پاشگه‌ز نابێته‌وه و په‌روه‌نده‌ی چه‌کی ناوه‌کی ئیرانی به درووست کراوی ده‌ستی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا زانی. ناوبراو له درێژه دا گووتی: دوژمنانی ئێمه ناتوانن هێچ شتێک بکه‌ن و جیا له وه‌ره‌ق بازی و نووسینی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی دڕا‌و (بڕیارنامه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان) توانای هیچیان نیه. ئه‌م وتانه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد له کاتێکدایه که نوێنه‌رانی سێ وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی شۆڕای هێمنایه‌تی، له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری ڕۆیترز داوای هه‌رچی زووتر په‌سند کردنی بڕیارنامه‌ی سێهه‌میان دژ به ئیران کرد. هاوکات "ڕیچاردگرنگل" وته‌بێژی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند: ئیمه به قه‌ده‌ر پێویست دانمان به خۆماندا گرت، به‌ڵام وادیاره ڕژیمی ئێران هێچ ڕێزێک بۆ بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان قاییل نیه، هه‌ر بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه که هه‌نگاوی دیکه باوێژین و بڕیارنامه‌ی سێهه‌م په‌سند بکه‌ین. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌ردووک باڵوێزی فه‌ڕانسه و ڕوسیه‌ش په‌سند کردنی هه‌رچی زووتری بریارنامه‌ی سێهه‌میان به تاکه ڕێگه بۆ له ته‌نگژه خستنی ئێران له قه‌ڵه‌م دا. له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه نگرانی وڵاته‌که‌ی له‌و وته‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ربڕی و ئه‌و وتانه‌ی ناوبراویان به لاسارییه‌کی ئاشکرا له قه‌ڵه‌م دا. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه له درێژه دا گووتی ئیران ده‌بێ له نێوان ڕیزگرتن له بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانییه‌کیان هه‌ڵبژێرێت. | |
+
نوشته شده در سه شنبه 23 بهمن1386ساعت 3:39  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

کۆمیته‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی ناوراو به "سی ئای ئێس ئاڕ" بانگه‌وازی ئاراسته‌ی ووڵاتانی جیهان کرد تاکو 190 کوردی ئاواره‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که به‌هۆی توندوتیژی ڕژێمی ئێران له ناوچه‌ی ڕومادی و پاشانیش سنوری ئۆردون جێ‌نشین کران، وه‌ک په‌نابه‌ر قه‌بوڵ بکه‌ن و چاره‌سه‌ریه‌کی هه‌میشه‌ییان بۆ بدۆزنه‌وه.
له لێدوانێکیدا که کۆپیه‌یه‌کی که‌وتۆته به‌رده‌ست ڕێنێسانس، خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی باس له هۆکاری جێنشینبونی ئه‌و کورده ئاوارانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات له سنوری نێوان عێراق و ئۆردون.
خاچی سور راده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌و کۆمه‌ڵه ئاوارانه له ساڵی 2005 دا ڕوبه‌روی چه‌کدارانی نه‌ناسراو بونه‌ته‌وه‌و چونه‌ته ناوجه‌یه‌کی دیکه‌ی بیابانی ئۆردون که ناوچه‌یه‌کی سه‌ربازیه‌و کۆمیته‌ی باڵای ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ناتوانن هیچ هاوکاریه‌کی ئه‌و که‌سانه بکه‌ن.
ئۆردون ئه‌و 190 کورده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک په‌نابه‌ر قه‌بوڵ ناکات و باس له‌وه ده‌کات که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کۆمیته‌ی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان زۆر جار کۆبونه‌ته‌وه تاکو ئه‌و په‌نابه‌رانه له هه‌ولێر جێ‌نشین بکه‌ن به‌ڵام ڕێکنه‌که‌وتون و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌و یه‌که‌ی قه‌بوڵ نه‌کردوه.
خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی راده‌گه‌یه‌نێ هه‌ڵپه‌ساردنی ڕه‌وشی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌که‌سه که له ژیانێکی کوله‌مه‌رگیدا ده‌ژین زۆری کێشاوه و ڕه‌وشی ئه‌و که‌سانه له هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه زۆر زۆر خراپه. مرۆڤ کاتێ هه‌ژاری و ترسوله‌رزی ئه‌و که‌سانه به چاوی خۆی ده‌بینێ ئازار ده‌چێژێ. بۆیه داوا ده‌کات جاره‌سه‌ریه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه بدۆزرێته‌وه تاکو ئه‌وانیش بتوانن وه‌ک مرۆڤ بژین.
به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئۆردونی خاچی سور "پاوڵ کاسته‌لا" له راپۆرته‌که‌دا باس له‌وه ده‌کات خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که په‌نابه‌رانی ڵێ ده‌ژین چه‌ندی بڵێی مرۆڤی هه‌ڵسوکه‌وت خراپن و بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌ر ڕۆژێک ڕوبه‌ڕوی کۆمه‌ڵکوژی ببنه‌وه له لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه.
+
نوشته شده در سه شنبه 23 بهمن1386ساعت 0:44  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
ڕۆژی شه‌ممۆ ڕیکه‌وتی9/2/2008 کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئیران له نۆ‌رویژ سه‌ردانی ڕیکخستنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له ئۆسڵۆکرد و له‌گه‌ڵ پیشۆازی گه‌رمی دوستانی یه‌کیه‌تی به‌ره‌وڕووبوون.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕیز کاک هۆگر کاوانی به‌رپرسی ڕیکخستنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی له نۆرویژوه به‌گه‌رمی به‌خیرهاتنی شاندی حیزبی دێمۆکڕاتی کرد و خۆشحاڵی خۆیانی له‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی.
پاشان هه‌یئه‌تی حیزب له لایه‌ن ساڵح وه‌لی زاده ئاماژه‌ی کرده سه‌رهاوخه‌باتی وهاوپه‌یمانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران له 28ساڵی ڕابردودا، وباسیکی تیروته‌سه‌لی له پیۆه‌ندی کۆن ومێژووی نیۆان هه‌ر دووک حیزب و به هانای یه‌کتره‌وه هاتن له ڕوژه سه‌خته‌کاندا و هه‌روه‌ها ئه‌رکی هه‌ر دووک لای له داهاتوودا پیشکه‌ش کرد.
پاشان شاندی هه‌ر دوولا بۆ ماوه‌ی 2 کات ژمێر پێکه‌وه دوان وله کۆتاییدا له سه‌ر چۆنیتی وپه‌ڕه پیدان به پێۆه‌ندییه‌کان وهاوکاری کردن به کرده‌وه له وڵاتی نۆ‌رویژ دا ئاڵۆ گوڕی بیروڕایان کرد، له‌سه‌ر ئه‌وه ڕیک که‌وتن که له‌مه به دواوه دیداره‌کان ده‌بی زۆربن.
+
نوشته شده در دوشنبه 22 بهمن1386ساعت 9:51  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
ڕێنێسانس نیوز؛ ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ و چالاکی فه‌رهه‌نگیی شاری بۆکان مه‌سعوود کورد پوور، به تۆمه‌تی به‌شداریکردن له چالاکییه‌کی سه‌رانسه‌ریی مامۆستایانی ئێران و کوردستاندا، به بڕیاری وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی به دوو ساڵ شاربه‌ده‌رکردن حوکم درا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له مه‌سعوودی کوردپوور، ناوبراو به تۆمه‌تی به‌شداریکردن له مانگرتنی سینفی مامۆستایانی وڵات له ڕه‌شه‌مه و خاکه‌لێوه‌ی ڕابردوودا، له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی پێداچوونه‌وه و پێڕاگه‌ییشتن به سه‌رپێچیی ئیداری له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێرکردنی کۆماری ئیسلامییه‌وه، به دوو ساڵ دورخرانه‌وه بۆ شارستانی تیکاب حوکم دراوه.
به‌پێی حوکمه‌که، ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ و مامۆستای دواناوه‌ندی (دبیرستان)ی بۆکان، مه‌سعوودی کورد پوور، به‌وه تاوانبارکراوه که هانی مامۆستایانی دابێت له ماوه‌ی ڕۆژه‌کانی 26و 27ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1386 نه‌چنه سه‌ر کلاسه‌کانی ده‌رس. ئه‌و هه‌روه‌ها به‌وه‌ش تاوانبار کراوه که وتووێژی له‌گه‌ڵ بڵاوکراوه نێوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان کردووه و تێیاندا "مه‌سه‌له‌ی داواکاریی مامۆستایانی خستۆته چوارچیوه‌ی غه‌ره‌زی سیاسی بێگانه‌وه" و له ئاست داواکارییه‌کانی خۆشی "به بۆن و به‌رامه‌ی سیاسییه‌وه هه‌ڵوێستی گرتووه."
مانگرتنی ئاماژه بۆکراو له سه‌ر داوای" کانوونی سینفی مامۆستایانی ئێران" و به مه‌به‌ستی پاشتربوونی بارودۆخی ژیانی مامۆستایان و چاکسازی له پێکهاته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری و ڕاهێنانی ئیداری په‌روه‌رده و فێرکردن‌دا به‌ڕێوه چووبوو
+
نوشته شده در دوشنبه 22 بهمن1386ساعت 9:38  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
بنا بر گزارشات رسيده روز سه‌شنبه‌مورخ 16/11/86 نويسنده‌کرد به‌نام " يوسف کاکه‌ممي " از اهالي مهاباد که‌به‌اتهاماتي از قبيل اقدام عليه‌امنيت ملي، و تبليغ و تشويش اذهان عمومي به‌همراه شخص ديگري به‌نام " احمد تمويي " از اهالي سلماس در دادگاه انقلاب مهاباد محاکمه‌شده‌اند.
اين دو فرد سه‌ماه قبل‌در روستاي " عيساکند " در جادده‌ي مابين شهرهاي مهاباد- بوکان توسط نيروهاي امنيتي دستگير مي شوند ، پس ازبازداشت آنها نيروهاي امنيتي برخي از روستاييان منطقه‌مهاباد، بوکان، سردشت، نقده، مياندواب و غيره.. را به‌اتهام اينکه‌گويا شماره‌تلفن ايشان در دست يکي از بازداشت شدگان بوده است دستگير مي کنند .
اين افراد پس از دستگيري به‌زندانهاي انفرادي سپاه در اروميه‌منتقل شدند و با اعمال شکنجه هاي روحي و جسمي از ايشان بازپرسي مي شود ، از جمله‌کساني که‌به‌شدت شکنجه‌شده‌است، نويسنده‌کرد يوسف کاکه‌ممي و برادرش " خالق کاکه‌ممي " بوده‌اند.
تعداد دستگير شده‌گان بيش از 22 نفرگزارش شده اند برخي از اين افراد پس از سپري نمودن بيش از 55 روز با‌قيد ضمانت آزاد شده‌و تعدادي نيز از جمله‌يوسف کاکه‌ممي و احمد تمويي از زندان هاي انفرادي به زندان مهاباد منتقل شده اند . اين در حالي است که آقاي يوسف کاکه‌ممي اتهامات وارده‌از سوي نيروهاي امنيتي را بارها تکذيب کرده است‌و خود را بيگناه مي‌داند.
لازم به ذکر است آقاي بوسف کاکه ممي سال گذشته نيز به سه سال حبس تعليقي محکوم شده بود که با توديع قرار وثيقه از زندان آزاد شده بود .
مجموعه فعالان حقوق بشر در ايران بازداشت هاي کور نيروهاي امنيتي در مناطق مرزي و شکنجه افراد بي گناه را محکوم مي کند و توجه سازمان هاي حقوق بشري را به زندان هاي مخفي سپاه پاسداران و ساير نيروها و ارگان هاي سرکوبگر در مناطق مرزي جلب مي نمايد.
فعالان حقوق بشر در ايران
http://www.hra-iran.org/
+
نوشته شده در یکشنبه 21 بهمن1386ساعت 9:25  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

ئه‌مڕۆ 2008.02-09 كات ژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له شاری كارلستاد له لایه‌ن یه‌كیتی ژنانی دیموكراتی كوردستانی ئیرانه‌وه سیمینارێك بۆ به‌رێزان شكوفه قوبادی به‌رپرسی یه‌كیتی ژنانی دیموكرات و به‌هیه‌ی حیده‌ری ئه‌ندامی یه‌كیتی ژنانی دیموكراتی كوردستانی ئیران رێكخرا . سه‌ره‌تا له لایه‌ن خووشكه روخۆش پاڵانیه‌وه به خێرهاتنی به‌شداران و كۆرگیران كرا پاشان ده‌قیقه‌یك بی ده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان ڕاگیرا .پاشان خوشكه شكوفه باسیكی چڕۆ پڕی له‌سه‌ر چۆنیتی ته‌ربیتی منداڵ و بار هێنانی وزیفه‌ی باوك و دایك له به‌رانبه‌ر منداڵ و پێجه‌وانه‌كه‌ی و باسی داب ونه‌ریتی كۆنی نیوكۆمه‌ل هاندانی ژنان بۆ هاتنه ناو ژیانی سیاسی بۆ ئه‌وه بتوانن ته ئسیر له‌سه‌ر ئاڵوگۆره‌كانی نیو كۆمه‌ل بكه‌ن به نه‌فی ژنان.دوابه دوای قسه‌كانی خوشكه شكوفه پاوسێكی چه‌ند ده‌قیقه‌یی نۆره گیشته خوشكه به‌هیه حیده‌ری باسیكی پڕ بایخی له سه‌ر قه‌تلی نامووس پێشكه‌ش كرد هیواداری ده‌ر بڕی كه به هه‌وڵ و تێكوشانی هه‌موو لایه‌ك بتوانرێ كۆتای به‌و دابه شومه بهێنریت. دوایین به‌شی سیمیناره‌كه نۆره گه‌یشته به‌شدار بووان چه‌ندین پرسیاری گرینگ ئاراسته‌ی كۆڕگێران كرا و گۆی بی‌سی وڵامه‌كه‌یان بوون له كاتژمێر ٦پاشنیوه‌ڕۆ سمیناره‌كه له‌نێو خۆشی به‌شداران كۆتایی پێ هات.
یه‌كیتی ژنانی دیموكراتی كوردستانی ئیران له شاری كارلستاد
+
نوشته شده در یکشنبه 21 بهمن1386ساعت 8:59  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

چالاکێکی مه‌ده‌نیی کرماشانی، له‌گه‌ڵ سێ که‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی قۆڵبه‌ست و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و منداڵه چه‌ند مانگه‌که‌شی که ته‌نیا که‌سی قۆڵبه‌ستنه‌کراو بوو، بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵیکی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران، هێزه هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌کانی ده‌وڵه‌ت، کاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 16ی به‌فرانبار هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی چالاکێکی مه‌ده‌نیی کورد به ناوی ئه‌حمه‌دی جه‌واهیری و وێرای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هێندێک که‌لوپه‌لی وه‌ک کۆمپیوته‌ر و ... هتد، خۆی و سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌که‌ی به ناوه‌کانی ڕابیعه قوبادی، فاتمه و چیا جه‌واهیری قۆڵبه‌ست و ڕه‌وانه‌ی شوێنێکی نادیار کردووه.
ئه‌و ناوه‌نده‌ی مافی مرۆڤ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێ که منداڵێکی چه‌ند مانگه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، که هه‌موو که‌سوکاره‌که‌ی قۆڵبه‌ست کراون، بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی کرماشان گوازراوه‌ته‌وه.
+
نوشته شده در شنبه 20 بهمن1386ساعت 19:36  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
|
له ئاڵمانیه‌وه بۆ کوردی محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی
بێرلین، له رۆژی 7/2/2008 سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی ئاڵمان له نوسراوه‌یه‌کی فه‌ڕمیدا که له لایه‌ن به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌م سه‌ندیکایه‌وه به ناوی میشائیل کۆنکن بۆ وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار به کاروباری قه‌زای له حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران "مه‌حمودی هاشمیشه‌هرارودی" ناردوه داوا ده‌کات ئه‌م حوکمه هه‌ڵوه‌شینرێته‌وه‌و و عه‌دنان حه‌سه‌نپوریش هه‌رچی زوتره ئازاد بکرێ.
له درێژه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا کۆنکن به‌رپرسی VDJ ده‌نوسێ دام و ده‌زگا قه‌زایه‌کانی ئێران ئیجازه‌ی ئه‌وه‌یان نیه ئازادیه‌کانی راده‌ربڕین که له چوارچێوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یدا دیاری کراون و رێزیان له ده‌گیرێ پێشێل بکه‌ن. کۆنکن ده‌نوسێ "من داواده‌که‌م له وه‌زیری داد که ئه‌م هاوکاره‌مان عه‌دنان حه‌سه‌ن پور بخه‌نه به‌ر حه‌فوو. رۆژنامه‌نوس عه‌دنان حه‌سه‌ن پور به تاوانی جاسوسی، خه‌ته‌ر بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتی ئێران تێکدانی ئه‌من و ئاسایش وبڵاوکردنه‌وه‌ی پڕۆپاگانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی و ... ساڵی ڕابردو له ئێران به ئیعدام مه‌حکوم کراو ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌به‌ر ئه‌م حوکمه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایه‌وه ته‌ئیدکرا. له کۆتای ئه‌م نامه‌یه‌دا هاتوه که عه‌دنان حه‌سه‌ن پور بۆیه که‌وتۆته به‌ر ئه‌م حوکمه ،چونکه له سه‌ر مه‌سله‌ی کورده‌کان له ئێران‌دا راپۆرت و هه‌واڵی نوسیوه و له ناو خۆی ئێران و دام‌و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی و به تایبه‌تی ده‌نگی ئه‌مریکادا بڵاویکردونه‌وه. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که نوسینی ڕه‌خنه‌گرانه نه‌ک هه‌ر خه‌تا نیه به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌رشان و کاری ڕۆژانه‌ی هه‌مو رۆژنامه‌وانێکه له دنیادا.
هه‌ربۆیه داواده‌که‌ین که هه‌واڵنێر و ڕاپۆرتنوسه‌کان له هیچ وڵاتێک و له هیچ کوێکی دنیا نابێ بکه‌ونه به‌ر دادگا و زیندان ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی چونکه راپۆرتیان داوه یان هه‌واڵیان ناردوه.
| |
+
نوشته شده در شنبه 20 بهمن1386ساعت 18:28  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
| |
|
پ.هاوڵاتی: كۆمیته‌ی چاك له‌نه‌رویج سكاڵانامه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێشێلكردنی ئازادی رۆژنامه‌نوسی ده‌داته ئۆفیسی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ له‌نه‌رویج و بڕیاره ئه‌و سكاڵانامه‌یه بگاته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌منستی له له‌نده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس ڕێگریان كرد له‌رۆژنامه‌نوسان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه قه‌ندیل و له‌چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكیاندا به‌یانێكیان ده‌ركرد دژ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داوایان كرد حكومه‌ت ده‌ست له‌و ره‌فتارانه‌ی هه‌ڵگرێت.
له‌و باره‌یه‌وه جیهاد محه‌مه‌د له كۆمیته‌ی نه‌رویجی چاك له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی " دوای ئه‌وه‌ی كه ئێمه اداومان له‌حكومه‌تكرد ده‌ست له‌و ره‌فتارانه‌ی هه‌ڵگرێت ده‌ركه‌وت ئه‌وان مكوڕن له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان، بۆیه په‌نامان برد بۆ پێشكه‌شكردنی سكاڵانامه‌یه‌ك بۆ ئه‌منستی له‌نه‌رویج".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه بڕیاره ئه‌و سكاڵانامه‌یه بدرێته ئۆفیسی ڕێكخراوه‌كه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و وتیشی " بڕیاره دووباره له‌گه‌ڵمان دابنیشن له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له". |
+
نوشته شده در شنبه 20 بهمن1386ساعت 18:23  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

كوردستان میدیا: له راپۆرتی پزیشكیی یاسایی‌دا، وێڕای ئاماژه‌كردن به ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئیبراهیم لوتفوڵڵایی، شكانی كاسه‌ی سه‌رو لووتی پێش شه‌هید بوونی ته‌ئیید كراوه.
به‌پێی هه‌واڵی "خبرنامه امیركبیر"، پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئیبراهیم لوتفوڵڵایی، لایه‌نگری چالاكی PDKIو خوێندكاری زانكۆی په‌یام نووری سنه، بۆ جارێكی دیكه خوازیاری نه‌بشی قه‌بری شه‌هید ئیبراهیم بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ ئاسته‌نگێكی یاسایی له به‌رده‌م نه‌بشی قه‌بری ئه‌م خوێندكاره ئازادیخوازه‌دا نیه، به‌ناو دادوه‌ری په‌روه‌نده‌كه دژایه‌تی له‌ته‌ك ئه‌م داوایه‌ی "ساڵح نیكبه‌خت"دا كردووه‌و وتوویه‌تی: "ئه‌م كاره دژی شه‌رعه". ساَلح نیكبه‌خت هه‌روه‌ها دوو حه‌وتوو له‌مه‌وپێش داخوازیی فه‌رمی‌و به نووسراوه‌ی بۆ نه‌بشی قه‌بری شه‌هید ئیبراهیم لوتفوڵڵایی بۆ دادستانیی! سنه ناردبوو. به‌ڵام به‌رپرسانی دادستانیی رێژیم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی هێزه ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ره ئیتلاعاتییه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌دا روون نه‌بێته‌وه له جێبه‌جێكردنی ئه‌م داخوازییه، بێ‌بوونی هیچ هۆیه‌كی یاسایی خۆیان بواردووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ناوبراو له راپۆرتی پزیشكیی یاسایی‌دا له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تیی شه‌هیدكردنی ئیبراهیم لوتفوڵڵایی، وێڕای هێماكردن به ئه‌شكه‌نجه‌دانی ناوبراو، شكاندنی لووتی‌و كاسه‌ی سه‌ری پێش له شه‌هیدكرانی په‌سند كراوه. له‌م راپۆرته‌دا هه‌روه‌ها شوێنه‌واره‌كانی كه‌وه‌بوونه‌وه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌هید ئیبراهیم، تۆمار كراون.
شایانی باسه ئه‌م لایه‌نگره تێكۆشه‌ره‌ی حیزبی دێموكرات رۆژی 16ی به‌فرانبار، پاش هاتنه ده‌ره‌وه له زانكۆی په‌یام نووری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌رپرسانی ئیتلاعاتیی رێژیم له ئێواره‌ی 25ی به‌فرانباردا پاش دانی هه‌واڵی خۆكوژیی!! ناوبراو به بنه‌ماڵه‌كه‌ی، بێ مۆڵه‌ت‌و ئاگاداریی ئه‌وان ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك ده‌سپێرن.
هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی رێژیم‌و ده‌زگای دادوه‌ریی! رێژیم سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئیبراهیم لوتفوڵڵایی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی مه‌ئمووره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌دا شه‌هید بووه.
+
نوشته شده در پنجشنبه 18 بهمن1386ساعت 22:53  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
بنابر گزارشها، حکم اعدام جوانی در شیراز که در سن پانزده سالگی مرتکب قتل شده بود، با کسب اجازه از رئیس قوه قضائیه قرار است به اجرا گذاش
این در حالی است که مقامات قضائی ایرانی بارها تأکید کرده اند که اعدام افرادی که در سنین کم‌تر از هیجده سال مرتکب قتل شده اند متوقف شده است.
جوانی که قرار است اعدام شود به‌نام زار‌ع نام دارد و در 33 ماه گذشته در زندان عادل آباد شیراز زندانی بوده، وکیل او ابراز امیدواری کرده که رضایت خانواده مقتول، موکل وی را از مرگ نجات دهد.
آن گونه که از محمد مصطفائی، وکیل به‌نام زار‌ع نقل شده، به‌نام در اول اردیبهشت 1384 هنگامی که از محل کار پدرش به منزل می رفته، در طول مسیر با سنگ کبوتری را می زند و به راهش ادامه می دهد، فردی به نام مهرداد که سوار بر موتوسیکلت بوده به سراغ او می رود و می گوید: "چرا کبوتر من را زدی؟"، بدین ترتیب دو طرف با هم درگیر می شوند، مهرداد که به پرتاب سنگ به کبوتر معترض بوده چاقویش را از جیبش در می آورد اما پیش از آنکه موفق شود ضربه ای بزند، به‌نام با تبرزینی که همراه داشته او را از پای در می آورد.
به گفته وکیل به‌نام زار‌ع، او قصد داشته با تبرزین دست مهرداد را هدف قرار دهد اما تبرزین به گردن او برخورد می کند و باعث مرگ می شود.
به نوشته روزنامه اعتمادملی، به‌نام در جلسات بازجویی گفته که مهرداد بارها و بارها او را در مدرسه کتک زده و قصد آزار و اذیت او را داشته، در مدرسه چندین مرتبه بینی او را شکسته بوده و مدام او را تعقیب می کرده و هیچ کجا او را آرام نمی گذاشته است.
+
نوشته شده در پنجشنبه 18 بهمن1386ساعت 21:58  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
جوان 22 ساله ای در تهران که سه بار به جرم نوشیدن مشروبات الکلی مجازات شده بود برای چهارمین بار برای این جرم در دادگاه محکوم و مجازات اعدام برای او در نظر گرفته شده است.
مجازات نوشیدن مشروبات الکی در ایران، هشتاد ضربه شلاق است اما بنابر ماده 179 قانون مجازات اسلامی ایران، اگر فردی چند بار در دادگاه به این جرم مجازات شود، بار سوم باید حکم اعدام برای او صادر گردد.
در مورد جوانی 22 ساله به نام محسن که شعبه 72 دادگاه کیفری استان تهران، حکم اعدام برای او صادر کرده، آن گونه که خبرگزاری دانشجویان ایران از وکیل تسخیری او نقل کرده، وی سه بار در سوم خرداد، هفتم تیر و هفدهم مهر سال ۸۵ به جرم نوشیدن مشروبات الکلی به مجازات شلاق محکوم شده و بار چهارم نیز پس از آنکه در منزل مشروب خورده، به خیابان رفته، سرو صدا ایجاد می کند که مأموران کلانتری ابوذر در جنوب تهران او را دستگیر می کنند.
با اینکه قانون مجازات اسلامی، حکم اعدام را برای سومین مجازات مشروبخواری تعیین کرده، اما به نظر می رسد قاضی پرونده احکام فقهی را برای صدور حکم در نظر گرفته که بنابر آن، مجازات اعدام برای نوشیدن مشروبات الکلی در بار چهارم باید صادر شود.
+
نوشته شده در چهارشنبه 17 بهمن1386ساعت 22:18  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
كوردستان و كورد: ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی 182ی فێرگه‌ی سیاسی نیزامی پاش ماوه‌ی چه‌ند مانگ راهێنانی پۆلێك له لاوانی به هه‌ست و نیشتمانپه‌روه‌ر، به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێ‌هات.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه شه‌ممه رێكه‌وتی 13ی رێبه‌ندان، جه‌ژنێك له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی پێكهات كه تێیدا به‌شداربووانی ده‌وره‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان به‌شدار بوون. رێوره‌سمه‌كه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و رێژه‌ی به‌شدارانی ده‌وره ده‌ستی پێ‌كرد. پاشان به‌ڕێز رامبود لوتفپووری ئه‌ندامی راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به به‌شداران كرد. سروودی دوژمن شكێنی "له قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه" به ده‌نگی قادر سه‌لیمیان، له به‌شدارانی ده‌وره رازێنه‌ری به‌شێكی دیكه‌ی رێوره‌سمه‌كه بوو. به دوای ئه‌ودا به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ره‌سووڵپوور، راپۆرتی ئامووزشیی فێرگه‌ی خوێنده‌وه كه ئاماژه‌ی به وانه سیاسی و نیزامییه‌كانی ده‌وره‌و ئاستی به‌شداریی لاوانی دێمۆكرات كردبوو. دواتر گۆرانیی "خاكی كوردستان" به ده‌نگی بلاوێنی یه‌كێك له به‌شدارانی ده‌وره به ناوی سالار یه‌عقووبی پێشكه‌ش كرا. په‌یامی سپاس و پێزانینی به‌شدارانی ده‌وره له لایه‌ن سه‌دیق سۆفی‌زاده‌وه خوێندرایه‌وه كه بۆخۆی له ده‌وره‌كه‌دا به‌شدار بوو.
چه‌ند كه‌س له به‌شداران كه نێونجیی نمره‌كانیان له سه‌ره‌وه‌تر بوو و هه‌روه‌ها به ئه‌خلاقترین به‌شداربووان خه‌ڵاتیان پێشكه‌ش كرا.
رێوره‌سمه‌كه له نێو شایی و خۆشی و هه‌ڵپه‌ڕكێ دا كۆتایی پێ‌هات
+
نوشته شده در یکشنبه 14 بهمن1386ساعت 19:36  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
ڕێنێسانس نیوز: دوای ئه‌وه‌ی ڕیکخراوی هه‌واڵده‌رانی بێ‌سنوور ـ لقی سوێد، خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئازادیی چاپه‌مه‌نی به عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور ڕه‌وا دیت، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سوێد له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆکی ڕیکخراوه‌که "گونێل وه‌رن
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی له سوێد، حه‌سه‌نی قه‌شقایی له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به لێدوانه‌کانی پارێزه‌ری حه‌سه‌ن پوور، حه‌مه ساڵحی نیکبه‌خت و دانپێدانانه‌کانی خودی عه‌دنان کردووه و بانگه‌شه‌ی کردووه که تۆمه‌ته‌کانی عه‌دنان، به‌پێی وته‌ی خۆی و پارێزه‌ره‌که‌ی، په‌یوه‌ندییان به چاپه‌مه‌نییه‌وه نییه و جه‌ختی کردۆته‌وه که عه‌دنان شایانی ئه‌م خه‌ڵاته نییه. ئه‌و باڵوێزه‌ی کۆماری ئیسلامی ڕه‌خنه‌شی له‌و ڕێکخراوه گرتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له لێدوانه‌کانی خۆیدا باسی له‌وه کردووه که "حوکمی ده‌رچوو بۆ عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور په‌یوه‌ندیی به‌وه هه‌یه که ئه‌و له ڕوانگه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه نووسیویه‌تی."
ێر" ناڕزایه‌تیی خۆی هێنایه زمان.
+
نوشته شده در شنبه 13 بهمن1386ساعت 18:1  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

لە گەڵ ئەو هەموو مرۆڤدۆستی و یەکسانیە دەڵێی چی؟
ژان گەیشتۆتە سەر ئێسقان و مێشک پارچە پارچە بووه!
ئەوانە چین؟ کێن؟
+
نوشته شده در شنبه 13 بهمن1386ساعت 14:34  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
سالیانه خود بخشی را به ایران اختصاص داده و در آن اعلام کرده که احترام به حقوق اولیه انسانی، بخصوص آزادی بیان و تجمع، طی یک سال گذشته در ایران به "وخامت" خود ادامه داده است.
در این گزارش آمده که دولت محمود احمدی نژاد در ایران همواره افراد را صرفاً به دلیل استفاده مسا
لم‌ت آمیز از حقوق خود مبنی بر آزادی بیان و برپایی تشکلها بازداشت می کند و افراد بازداشت شده را اغلب مورد شکنجه و بدرفتاری قرار می دهد.
قوه قضائیه ایران نیز که تنها به رهبر این کشور، آیت الله خامنه ای پاسخگوست مسئول بسیاری از موارد جدی نقض حقوق بشر دانسته شده و در گزارش آمده که حکومت ایران به طور فزاینده ای از امنیت ملی به عنوان بهانه ای برای خاموش کردن بیان دگراندیشی و تقاضا برای اصلاحات استفاده می کند.
در این گزارش، زندانی کردن روزنامه نگاران و دبیران نشریات و سیاستهای حکومت ایران در کنترل نشریات و فضای دانشگاهها، سرکوب سازمانیافته آزادی بیان و اندیشه توصیف شده و آمده که معدود روزنامه های مستقلی که همچنان به کار خود در ایران ادامه می دهند، به طور شدیدی خودسانسوری می کنند.
+
نوشته شده در جمعه 12 بهمن1386ساعت 20:52  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، 31ی ژانویه، پارلێمانتارانی پارلمانی ئوروپا سه‌باره‌ت به ئیعدامی بێ‌به‌زه‌ییانه به تایبه‌ت ئیعدامی که‌سانی ناباڵغ، هه‌روه‌ها ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی جیابیران و ره‌خنه‌گران، ره‌خنه‌یان له کۆماری ئیسلامی گرت.
له قه‌تعنامه‌یه‌کدا که به دوای کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 31ی ژانویه ده‌ریکرد، پارلمانی ئوروپا داوای له کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی کرد تا به‌و یاسا و به‌ڵێننامه نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی که به مه‌به‌ستی پارێزگاری له مافی که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و که‌مایه‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر دارێژراون، پێمل بێ.
پارلمانی ئوروپا هه‌روه‌ها داوای له کۆماری ئیسلامی کرد که هه‌موو به‌ربه‌سته یاساییه‌کانی پێوه‌ندیدار به مافی که‌مایه‌تیه‌کانی وه‌ک به‌هاییه‌کان، کورده‌کان، مه‌سیحیه‌کان و یه‌هودیه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. به پێی ئه‌و قه‌تعنامه‌یه‌ی پارلمانی ئوروپا، له ئێران‌دا نه‌ک ته‌نیا به پێی یاسا به‌ڵکو له کرده‌وه‌شدا که‌مایه‌تیه‌کان له گه‌ڵ هه‌ڵاواردن به‌ره‌ورو ده‌بنه‌وه.
+
نوشته شده در جمعه 12 بهمن1386ساعت 17:2  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
وڵامێک بۆ به‌ڕێز عه‌لی ڕه‌زا نوری زاده

هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر دکتور عه‌لی ڕه‌زا نوری زاده سیاسه‌ت مه‌دار و ڕۆژنامه نووسی به‌ناوبانگی ئێرانی و دۆستی دێرینی حیزبمان، له په‌یامێکی دۆستانه دا که له زۆر ماڵپه‌ڕ و بنکه‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی کوردستانی و ئێرانی دا بلاو کرایه‌وه، به هه‌ست کردن به مه‌سئوولییه‌ت به‌رامبه‌ر به حیزب و جووڵانه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، داوای له هه‌ر دووک حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کردبوو که به گرتنی کۆنگره‌یه‌کی هاوبه‌ش زه‌مینه بۆ تێکه‌ڵ بوونه‌وه‌ی به کرده‌وه خۆش بکه‌ن. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه دا به‌ڕێز
مامۆستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده له نامه‌یه‌کی سه‌ر ئاوه‌ڵا دا وڵامی ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ڕێزیان ئه‌داته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌ی مامۆستا حه‌سه‌نزاده کرته له‌سه‌ر ئێره بکه
+
نوشته شده در جمعه 12 بهمن1386ساعت 16:50  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
به بۆنه‌ی یادی 62 هه‌مین سالیادی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، له رێکه‌وتی 25،2،2008 له سالۆنی شێسمۆ کورشه مه‌راسیمێکی به شکۆ له لایان کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی نوروێژ به به‌شداری سه‌دان که س له نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه کوردستانی و ئێرانی یه‌کان، دۆستان و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حیزب به‌رێوه چوو.

ساعه‌ت 5ی ئێوارێ ده‌رگای شوێنی مه‌راسیم به‌رووی هۆگرانی رێز گرتن له یادی کۆماری کوردستان کرایه‌وه و،به شیرینی پێشوازی له میوانان و رێبوارانی رێگه‌ی کۆماره جوانه مه‌رگه‌که‌ی کورد کرا.
شوێنی پێشکه‌ش کردنی به‌ر‌نامه‌کان به دوو په‌رچه‌می کوردستان، وێنه‌ی پێشه‌وای شه‌هید، په‌رچه‌می ولاتی نۆروێژ و دروشمی کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه و کۆردستانیش یه‌ک وڵاته، له گه‌ڵ: سلاو له حیزبی دێموکراتی کوردستان، دامه‌زرێنه‌ری کۆماری کوردستان و وێنه‌ی شه‌هیدانی رێبه‌ر و سه‌ر کرده قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی رازابۆوه.
تابلۆیه‌کی تر که زۆر هونه‌رمه‌ندانه کاری له سه‌ر کرابوو و سه‌رنجی به‌شدارانی بۆ لای خۆی راده‌کێشا بریتی بوو له چاو و برۆیه‌ک. برۆیه‌که به ره‌نگی سوور، نوسرابوو: حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌شی لای سه‌روی چاو به ره‌نگی سپی، نوسرابوو: کۆماری کوردستان، به‌شی خواروی چاو به ره‌نگی سه‌وز، نوسرابوو: ڕێبه‌ندان، له ناوه‌راستی چاو واته گلێنه‌ی چاودا به ره‌نگی زه‌رد و له شکلی خۆرێکدا 2یه‌ک نوسرابوو
+
نوشته شده در سه شنبه 9 بهمن1386ساعت 18:8  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
به پێی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی که له شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌ستمان گه‌یشتوون چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و مافی ژنان " هانا عه‌بدی " و ڕووناک سه‌فازاده " ماوه‌ی زیادتر له حه‌فته‌یه‌که له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه بۆ شوێنێکی نادیار ڕه‌وانه کراون.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیراوه ده‌ڵێن که ئه‌وان هیچ جۆره ئاگاداریه‌کیان له ڕه‌وشی ڕۆڵه‌کانیان نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له شاری سنه ئاگاداری کردین که ڕه‌ژیم ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی گران له سه‌ر ئه‌و دوو چالاکه ژنه و هه‌روه‌ها گیراوانی دیکه‌ی ئه‌و مانگانه‌ی دوایی شاری سنه و کامیاران به‌ڕێوه ده‌بات تا به زۆری ناچاریان بکات که دان به هاوکاری کردن له گه‌ڵ یه‌کێک له پارته کوردیه‌کان دابنێن و هه‌روه‌ها دان به‌وه دابنێن که گۆیا ده‌ستیان هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌و دواییه بۆمبه‌کانی شاری سنه که له دژی خاڵه‌کانی سپا و به‌سیج پێک هاتبوون !
به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و گیراوانه هیچ کامیان ئاماده نه‌بوون دان به‌و یه‌که دا بنێن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی تووڕه‌یی ڕه‌ژیم و زۆرتر کردنی ئاستی فشاره‌کانیان له سه‌ر ئه‌وان !
له لایه‌کی دیکه له شاری ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشه‌وه خه‌به‌رمان به ده‌ست گه‌یشتووه که ژووماره‌یه‌ک که‌س له شاری ئیلام و ئیاله‌تی جێگه‌ی ئاماژه به به‌هانه‌ی هاوکاری کردن له گه‌ڵ یه‌کێک له پارته کوردیه‌کان و پڕۆپاگه‌نده کردن بۆ ئه‌و پارته ( PJAK ) گیراون و له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له ژێر لێپرسینه‌وه دان. تا ئێستا ناوی ئه‌و که‌سانه‌مان وه‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام ده‌گووترێ که ناوی یه‌کیان " لووتفه‌ڵڵا " یه...
وێنه‌ی هانا عه‌بدی و ڕووناک سه‌فازاده
+
نوشته شده در شنبه 6 بهمن1386ساعت 16:38  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|
لە رۆژی 15/12/2007 لەناوەندی شاری ماکۆ لەنێوان هێزەکانی سوپای پارسدارانی کۆماری ئیسلامی و تیمێک لە گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە. بە پێی ئەو لێکۆلینانەی پژاک ئەنجام دراوە گه‌ریلایه‌کی پژاک بە ناوی (کەنعان کۆچامان) ناسراو به فیراز لەدایک بووی 1981 دۆغۆبایزید باکووری کوردستان کە لە ماوەی ئەو پێکدانانەدا لە گه‌ریلاکانی تر دابڕابوو لەو شەڕه‌که‌دا گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان هه‌روه‌ها ڕاده‌گه‌یه‌نێت که لە رۆژی 18/1/2008 دا لە شاری ئورمیە کادرێکی سیاسی PJAK بەناوی ئەحمەد عەلی بە ناوی شۆڕشگێری مالک خابوور لە دایکبووی 1978 حەسەکێ باشووری رۆژئاوای کوردستان لە لایەن هێزەکانی حیفازەتی ئیتڵاعاتی سووپای پاسداران دەدرێتە بەر دەسترێژی گوللە و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. پژاک ڕاده‌گه‌یه‌نێت که مالک خابوور کادری سیاسی و بێ چەک بووە و بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک لەلایەن پاسدارنی رژێمەوە دەدرێتە بەر گوللە.
لە رۆژی 5/1/2008 لە رێگای نێوان روانسەر و کامیاران دا لە ئەنجامی که‌مینێکی هێزەکانی سوپای پاسدران دا گەریلایەکی تری PJAK بەناوی فەرزاد قوبادی ناسراو به هەورام ژیان لە دایکبووی ساڵی 1981 ی کامیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ پاسدارانی رژێم دەکەوێتە شەڕ و پێکدادان. لەو شەڕەدا 9 پاسدار کە 2 کەس لەوان پلەی فەرماندەیان هەبوو دەکوژرێن. پژاک ڕاده‌گه‌یه‌نێت که گه‌ریلا هەورام بە برینداری دەکەوێتە دەست هێزەکانی سوپای پاسدارانی رژێم و بە ئەشکەنجەیەکی هۆڤانە کۆتایی به ژیانی دێنن.
دوابەدوای ئەو شه‌ڕه، بنەماڵەی ئه‌و گه‌ریلایه لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر دەکرێن و دەکەونە بەر ئازار و ئەشکەنجەوە. تاکوو ئێستاش ژمارەیەک لە خزم و کەسه‌کانی ئازاد نەکراون.
+
نوشته شده در شنبه 6 بهمن1386ساعت 16:31  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|

به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا،له پێوه‌ندی به مه‌رگی ئیبراهیم لوتفوڵایی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌کدا له پێوه‌ندی به مه‌رگی لاوی شه‌هید کراو ئیبراهیم لوتفوڵای ڕایگه‌یاند، که داوایان له وڵاتی ئێران که ده‌بێت زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر هۆکاری مه‌رگی ئیبراهیم لوتفوڵای بده‌نه ده‌ستی ئه‌مریکا وبۆ جیهانیش بڵاوکه‌نه‌وه.
شان مک کورمک وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریاک ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه،ڕایگه‌یاند که وڵاتی ئه‌مریکا زۆر زۆر نگرانی ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی مه‌رگی ئیبراهیم لوتفوڵایی، به‌ڕێز مک کورمک ڕایگه‌یاند که مه‌رگی ئیبراهیم لوتفوڵایی زۆر جێگای شک وگومانه،
هه‌روه‌ها ناوبراو پیاوانی باڵا ده‌ستنی ڕێژیمی به تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌م جینایه‌ته ناساند، وتی لێپرسینه‌وه دادگای بێسه‌ره‌و به‌ره‌ی ئه‌م ڕێژیمه له ڕێشه‌ی سیسته‌مه‌که‌یانه‌وه سه‌رده‌گرێت، و له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که ئه‌مریکا داوا ده‌کات له ئێران ئه‌و خه‌ڵکه بێتاوانانه‌ی که له ترس و خۆفی خۆیان گرتوونیان ئازادیان بکه‌ن و چی دیکه درێژه به پێشێل کاری مافی مرۆڤ نه‌ده‌ن.
+
نوشته شده در شنبه 6 بهمن1386ساعت 16:18  توسط ا‌حمه د پاڵانی
|