تبليغاتX
هاو زاراوه گه ی به دره و خانه قین
١٠ی خاکه‌لێوه‌ ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان، ڕۆژی له‌ سێداره‌دانی پێشه‌وای نه‌مر قازی محمه‌د و هاوڕێیانیی
كوردستان‌و كورد: به‌ گوێره‌ی‌ هه‌واڵێك كه‌ له‌ كومیسیۆنی‌ پێوه‌ندییه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ سایتی‌ كوردستان‌و كورد گه‌یشتوه‌،

ادامه مطلب
+ نوشته شده در  جمعه 30 فروردین1387ساعت 14:15  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 


یه‌کدابه‌دووی ڕووخانی ڕژیمی سه‌دام هاوکاریی ئه‌مریکا و‌گرووپه‌ دژبه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو به‌ ڕۆژه‌ڤی ناوه‌نده‌ ڕاگه‌یاندنییه‌کانی جیهان. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌ به‌ناوبانگه‌کانی ڕۆژئاوا، به‌ پشیبه‌ستن به‌ قسه‌ی سه‌رچاوه‌کانیان و گه‌لێک جاریش به‌ قسه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوولای مه‌سه‌له‌که‌، ورده‌کاریی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان بلاوکرده‌وه‌. ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ سه‌رکردایه‌تیی هێندێک له‌ حیزبه‌کان هه‌بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌. ...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  پنجشنبه 29 فروردین1387ساعت 13:15  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 



 سکرتێری پێشووی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران، عه‌بدولا حه‌سه‌نزاده‌‌، له وتوووێژێکدا ده‌گه‌ڵ بنکه‌ی ئینته‌رنێتیی (سبه‌ی) باس له‌ کاره‌کانی "لێژنه‌ی چاودێری" ده‌کا و ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ شتێکی تازه‌ نییه‌. به‌ باوه‌ڕی حه‌سه‌نزاده  ئه‌م لێژنه‌یه دیارده‌یه‌کی تازه نییه و  پێشتریش  له ناو حیزبدا  هه‌بووه‌ و به ناوه‌کانی "کۆمیته‌ی چاودێری به‌رز" له کۆنگره‌ی دوو و "کۆمیته‌ی بازره‌سی" له‌ کۆنگره‌ی چواردا هه‌بووه‌.


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  چهارشنبه 21 فروردین1387ساعت 12:9  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 


156.JPG

 دوانیوه‌رۆی‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ 10ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ 1387ی‌ هه‌تاوی‌، بۆ به‌رز راگرتنی‌ رۆژی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان له‌ بنكه‌ی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان رێوره‌سمێك به‌رێوه‌ چوو.

ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه 11 فروردین1387ساعت 18:17  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 



کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که‌ هه‌وڵی حیزبه سیاسییه‌کانی دژبه‌ری ده‌وڵه‌ت بۆ بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی هه‌شته‌م بێئاکام ماوه‌‌ته‌وه‌ و خه‌ڵک‌ بێ گوێدان به‌وان به‌‌شداریی گه‌رمیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کردووه‌. ده‌وڵه‌ت هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ کێشه‌كانی نێوان و ناوخۆیی حیزبه‌کان. ...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه 11 فروردین1387ساعت 18:9  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 




حیزبی دیموکراتی کوردستان" دوای به‌رێوه‌چوونی یه‌که‌م پلۆنۆمی پاش کۆنگره‌ی چارده‌، له‌ وڵامی "حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران"دا  رایگه‌یاند: ناوی "حیزیبی دیموکراتی کوردستانه‌  و به‌ڕێوه‌ چوونی کۆنگره‌ی چارده‌ش له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ ڕه‌وا ده‌زانێت.


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه 11 فروردین1387ساعت 18:2  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 

به‌ بۆنه‌ی‌ ده‌ی‌ خاكه‌لێوه‌، 61مین ساڵڕۆژی‌ شه‌هیدبوونی‌ پێشه‌واو هاوڕێیانی‌
هاوڕێیانی‌ خۆشه‌ویست!
میوانه‌ به‌رێزه‌كان!
بنه‌ماڵه‌ی‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدان!
ئه‌مرۆ لێره‌ كۆبووینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ یادی‌ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌‌و سڵاو بۆ گیانی‌ پاكیان بنێرین‌و له‌ ئاست گه‌وره‌یی‌یاندا سه‌ری‌ ڕێز‌و نه‌وازیش دانوێنین‌و دڵنیایان بكه‌ینه‌وه

ادامه مطلب
+ نوشته شده در  شنبه 10 فروردین1387ساعت 20:24  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 


١٠ی خاکه‌لێوه‌ ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان، ڕۆژی له‌ سێداره‌دانی پێشه‌وای نه‌مر قازی محمه‌د و هاوڕێیانییه‌تی، وه‌رن با هه‌موو پێکه‌وه‌ ڕێز له‌و ڕۆژه پیرۆزه‌ بگرین.
کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌‌ کوردیه‌‌کان له‌ شاری لینشۆپینگ، به‌م بۆنه‌وه‌ کۆڕیادێک پێک دێنێت.

بۆ ئاگاداری زیاتر کرته‌ له‌سه‌ر وێنه‌که‌ بکه‌  
+ نوشته شده در  شنبه 10 فروردین1387ساعت 20:20  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 




پارتیزانه‌کانی پ ک ک هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه له تورکیا ده‌که‌ن و سوپای ئه‌و وڵاته‌ش به‌ توندی خه‌ریکی خۆئاماده‌کردنه‌ بۆ هێرشێکی دیکه‌ بۆ سه‌ر باشووری کوردستان. ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕانسه‌، که‌ په‌یامنێرێکی ناردۆته‌ چیاکانی قه‌ندیل، له‌و بواره‌وه‌ وتووێژێکی له‌گه‌ڵ که‌سی دووهه‌می پ.ک.ک بۆزام ته‌کیم ئه‌نجامداوه‌‌ و ئاژانسی فوراتیش باس له‌ گواستنه‌وه‌ی هێزو جبه‌خانه‌‌یئه‌رته‌شی تورک ده‌کات بۆ سنووره‌کانی باشووری کوردستان


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  شنبه 10 فروردین1387ساعت 13:22  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 

 پیرۆزباییه‌کانی نه‌ورۆز له‌ چه‌ند شارێکی باکووری کوردستان به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ده‌وڵه‌تیش به‌رده‌وامن له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر چالاکڤانان. تا ئێستا له‌ (یوکسه‌کۆڤا)ی (هه‌کاری) کودستانییه‌ک کوژراوه‌ و هه‌شت که‌سیش بریندار بوون. هاوکات یه‌کێک له‌ برینداره‌کانی دوێنێی شاری وان له‌ نه‌خۆشخانه‌ کۆچی دوایی کردووه‌ و هه‌ر ئێستاش له‌ کۆچه‌ و کۆڵانه‌کانی شاری (ئیزمیر) پێکدادانی توند له‌ نێوان پۆلیس و کوردستانییه‌کان له‌ ئارادایه‌. ...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  دوشنبه 5 فروردین1387ساعت 5:43  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 

كوردستان‌و كورد: رۆژی‌ پێنج شه‌مه‌، 1ی‌ خاكه‌لێوه‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌ست پێ‌كردنی‌ یه‌كه‌م خوله‌كه‌كانی‌ ساڵی‌ نوێی‌ كوردی‌ (2708) له‌ بنكه‌ی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رێوره‌سمێكی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه 4 فروردین1387ساعت 14:22  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست که‌وتووه‌، وێڕای ئیدانه‌كردنی په‌لاماردانی هاوڵاتیانی كورد له‌ شاری "قامشلۆ"ی باشوری رۆژ‌ئاوای كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه‌
ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه 4 فروردین1387ساعت 14:16  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 

 حیزبی کۆمه‌له‌ی کوردستانی ئێران، یه‌کێک له‌ کادره‌کانی خۆی، به‌ تاوانی دژایه‌کتیکردن له‌گه‌ڵ کومیته‌ی ناوه‌ندی، له‌ حیزب ده‌رکردووه‌. به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕێنێسانس له‌ ئۆردوگای زه‌ڕگوێزه‌ڵه‌، عومه‌ر محه‌مه‌دزاده ‌(ناسراو به‌ عومه‌ر میراوا) پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی دوازده‌ی مارس له‌ نامه‌یه‌کدا به‌ واژۆی کومیته‌ی ناوه‌ندی ...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  شنبه 3 فروردین1387ساعت 13:38  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 

له‌ میانه‌ی وته‌یه‌کیدا له‌ میتینگی نه‌ورۆزی ئامه‌د (دیاربه‌کر)دا ژنه‌ سیاسه‌توانی کورد له‌یلا زانا، داوای له‌ پارته‌ کوردییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان کرد به‌ زوویی کۆنفڕانسێکی نه‌ته‌وه‌یی بگرن و داواشی کرد هه‌موو لایه‌ک په‌یامی ڕوونی خۆیان به‌ جیهانیان ڕابگه‌یه‌نن. له‌ میتینگی سه‌دانهه‌زار که‌سیی نه‌ورۆزی دیاربه‌کردا له‌یلا زانا، وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ که‌ کورده‌کان به‌هه‌موو که‌سیان سه‌لماندووه‌ که‌ له‌ناو ناچن


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  شنبه 3 فروردین1387ساعت 13:34  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 

 
تصلیب اثر ماساچو
رسم صلیب از قرن چهارم میلادی تا چند سده، مضمون اصلی یا موتیف محوری در نگارگری غرب بوده است
صلیب نشان یا نماد اصلی دین مسیحی است. ساده ترین شکل صلیب یک تیر چوبی عمودی است که بالای آن یک تیر کوچکتر افقی قرار گرفته است. در امپراتوری روم جرم های سنگین را با بستن یا میخکوب کردن گناهکار به صلیب مجازات می کردند. طبق روایات دینی، عیسی نیز به دستور پیلاطوس فرماندار رومی اورشلیم به صلیب کشیده شد.

ادامه مطلب
+ نوشته شده در  شنبه 3 فروردین1387ساعت 13:17  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان ـ ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ ده‌ر‌ .

ادامه مطلب
+ نوشته شده در  پنجشنبه 1 فروردین1387ساعت 17:53  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  پنجشنبه 1 فروردین1387ساعت 17:45  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  | 

هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌كان!
خه‌ڵكی‌ خه‌باتگێڕی‌ كوردستان!
ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ نه‌ورۆز‌و ساڵی‌ 2708ی‌ كوردی‌ (1387ی‌ هه‌تاوی‌)‌و، ده‌ست پێكردنی‌ ساڵێكی‌ نوێ، به‌ گه‌رمی‌ پیرۆزباییتان لـێ‌ده‌كا‌و، بۆ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ نیشتمانه‌كه‌ی‌‌و له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی‌ كوردستان، هه‌ر وه‌ها بۆ خه‌ڵكی‌ ئێران له‌م ساڵه‌ نوێ‌یه‌دا، به‌ره‌وپێشچوون له‌ خه‌بات‌و تێكۆشان له‌ پێناوی‌ ئازادی‌، دیموكراسی‌‌و مافه‌ره‌واكانیان دا به‌ ئاوات ده‌خوازێ‌.
       

ادامه مطلب
+ نوشته شده در  پنجشنبه 1 فروردین1387ساعت 17:34  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  |