به‌پیێ ڕۆژنامه‌ی (شپه‌یگڵ ئۆنڵاین) ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه په‌سه‌ند بکرێت ئه‌وه یه‌كه‌مجار ده‌بێت که ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا له سه‌ر یاسایه‌کی گشتگیر له مه‌ر په‌نابه‌ره نایاسایی‌یه‌كان، ده‌گه‌نه یه‌ک.
دیمۆکراته‌کانی ئیسپانیا که دژی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانن له ناو که‌مپه‌کاندا ده‌ڵێن: "ئه‌وروپا گوانتاما نییه". ئه‌وان له شێوه ی هه‌ڵسوکه‌وت و پێراگه‌یشنه‌کانی ناو ئۆردوگاکان ره‌خنه‌ی توندیان له ده‌وڵه‌تان هه‌یه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت کارێکی وا بکات که ئه‌و یاسایه به‌رفراوان بکاته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وروپا و ئیتر په‌نابه‌ره نایاسایی‌یه‌كان به‌ر له 6 مانگ مانه‌وه له ولاتانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان ڕه‌وانه بکرێنه‌وه.
یه‌كیه‌تی ئه‌ورووپا ده‌گه‌ڵ کۆمیسیۆنی ئه‌وروپا و ئه‌ندامامه‌كانیدا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه له سه‌ر یاسای ڕه‌وانه‌کردنه‌وه ڕێککه‌وتون.
(مانفرێد وێبه‌ر) نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیا له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گوتویه‌تی که له ئێستا 10 تا 12 ملیۆن په‌نابه‌ری نایاسی له ئه‌ورووپا ده‌ژین.
به پیێ یاسای تازه حه‌وت ڕۆژ مۆڵه‌ت به په‌نابه‌ره‌کان ده‌درێت، که ئه‌گه‌ر پێیان خۆش بێت به داخوازی خۆیان بگه‌رێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان به‌ر له‌وه‌یکه بێاننێرن بۆ که‌مپی په‌نابه‌ری.