به پێی هه‌واڵنێرییه ئێرانی و ئازه‌ربایجانییه‌کان ئه‌و که‌رستانه بریتی بوون له که‌لوپه‌لی تایبه‌ت به پیتاندنی یۆرانیۆم و بڕیار بووه بنێردرێنه بنکه‌ی ئه‌تۆمیی بوشێهر.
له‌و پێوه‌ندییه دا ئه‌ورۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران وشیاریی دا به ئازه‌ربایجان که که‌لوپه‌له ده‌ستبه‌سه‌راگیراوه‌کان ڕه‌وانه‌ی ئێران بکاته‌وه.
به‌رپرسانی ئازه‌ربایجانیش لای خۆیانه‌وه ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌م که‌لوپه‌له ده‌بێ ئیزنی تایبه‌تی بۆ وه‌رگیرێت.
ڕووسیا ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا بایی یه‌ک ملیارد دۆلار که‌لوپه‌لی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ئێران ناردووه و ئێستا له نکه‌ی ئه‌تۆمیی بوشه‌هر که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت.
به‌رپرسانی ڕوسیاش له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا داوایان له کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووه که هاوکارییان بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه.
ئه‌مڕۆ وته‌بێژی و‌ه‌زاره‌تی ده‌ر‌ه‌وه‌ی ئیران سه‌ید محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی به هه‌واڵنیرانی راگه‌یاند که ئه‌وان به به‌رپرسانی ئازه‌ربایجانیان ڕاگه‌یاندوه به زوویی واز له‌و که‌لوپه‌له بێن و ڕه‌وانه‌ی ئێرانیان که‌ن.