هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌کی دیپڵۆماسی به رۆژنامه‌ی (توده‌ی زه‌مان)ی تورکیای گوتووه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆڕوێژ "جووناس گاهر ستۆر" له دووهه‌م ڕۆژی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تورکیا، به عه‌لی باباجانی گوتووه که لیستێکی له ئه‌ندامانی په‌که‌که له نۆڕوێژ بۆ ڕه‌وانه بکات. ئه‌و داواشی کردووه که لیسته‌که زانیاری و به‌ڵگه‌ی تێدابێت له سه‌ر کرده‌وه‌کانی پ ک ک له ناو خاکی نۆروێژدا.
به‌پێی (توده‌ی زه‌مان) سه‌رچاوه‌که جوناس گاهر ڕوو له باباجان گوتوویه‌تی: "لیستێک بنێره ، ئێمه ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌كه‌ین."
به پێی سه‌رچاوه‌که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوروێژ ئه‌وه‌شی لێ زیاد کردووه که وڵاته‌که‌ی ئاگاداریی ته‌واوی له‌مه‌ڕ کاروباری په‌که‌که له ناو خاکی نوروێژدا نه‌بووه.
ئه‌و وه‌زیره نۆڕوێژییه له کۆنفراسیکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ عه‌لی باباجان به هه‌واڵنیرانی گوت: نۆ‌رویژ سیاسه‌تی زۆر توند ده‌گرێته به‌ر به دژی ئه‌وکه‌سانه‌ی که ڕێز له یاسای وڵاته‌که‌مان ناگرن.