دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری سه‌رکۆماری پێشووی ئه‌مریکا و به‌رئه‌ندامی پۆستی سه‌رکۆماریی ئه‌و وڵاته "هیلاری کلینتۆن"، له وتوووێژێکدا هه‌ڕه‌شه‌ی له کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، نوێنه‌ری ئه‌و ولاته له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی به هێند گرت و سکاڵانامه‌یه‌کی به دژی کلینتۆن داوه به ڕیکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
هیلاری کلینتۆن له وتوووێژێکدا ده‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ی بی سی گوتی:" ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بکاته سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وه ئه‌مریکا له ژێر سه‌رکۆماریی ئه‌ودا کۆماری ئیسلامیی ئێران له ناو ده‌بات"
به پێی ئاژانسی مێهری ئێرانی نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان "مێهدی دانش یه‌زدی" سکاڵانامه‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئه‌وله‌کاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کردووه.
له نامه‌که‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هاتووه: "کۆماری ئیسلامیی ئیران وته نامه‌سئولانه‌که‌ی هیلاری کلینۆتن به دژی ئیران و شارستانیی ئێران مه‌حکوم ده‌کات و به دژی هه‌وڵه‌کانی جیهان بۆ سه‌قامگیرکردنی ئاشتی و ئازادی له جیهان و ناوچه‌كه‌دا ده‌زانێت."
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا نوێنه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: "ئێران وێرای ئه‌وه‌ی که نایهه‌وێت هێرش بکاته سه‌ر هیج وڵاتێک، له هه‌مانکاتدا له به‌رامبه‌ر هێرشی هه‌ر وڵاتێک به‌رگریکردن به حه‌قی خۆی ده‌زانێت.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا مانگی پێشوو وه‌زیری بنیادنانی ئیسرائیل له وته‌یه‌کدا له به‌رده‌م ڕۆژنامه‌وانان گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێران بیهه‌وێت هێرش بکاته سه‌ر ئێسرائیل ئه‌وه ئیسرائیل به ته‌واوی له ناوی ده‌بات."
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌شدا ئیران شکایه‌تنامه‌یه‌کی ته‌سلیمی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردبوو به‌ڵام هیچ وه‌لامێک چنگ نه‌که‌وتبوو و ئێستاش له‌سه‌ر هه‌ره‌شه‌که‌ی هیلاری کلینتۆن نامه‌یه‌کی دیکه ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وله‌کاریی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات.
ئه‌و هه‌ره‌شه و سکاڵانامه سێلایه‌نییه له کاتێدا دێن که سه‌رکۆماری ئێران چه‌ندین جارێک به ئاشکرا گوتوویه‌تی که "ئیسرائیل ده‌بێت له ناو نه‌خشه‌دا نه‌مێنێت". ئه‌و وتانه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد له گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌ره‌ورووبووه و سه‌رکۆماری فه‌رانسه "نیکۆلا سا‌رکۆزی" حه‌وتووی پێشوو گوتی نایهه‌وێت له گه‌ڵ که‌سێک دانوستاندن بکات که هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی وڵاتێک ده‌کا له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان.