به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری‌ئێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) له‌شاری به‌غدای پایته‌خت، بۆمبێكی چێنراو به‌كاروانی ئترومبێله‌كانی خانمی‌یه‌كه‌می ئێراق (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)دا ته‌قیوه‌ته‌وه وله‌ئه‌نجامدا چوار که‌س پاسه‌وانانی بریندار بوون.
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێڕاقدا ،كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی ئێراق) كه‌وتووه، هاتووه: "بۆمبێكی چێنراو، سه‌رله‌به‌یانییه‌كشه‌ممه، به‌یه‌كێ له ئه‌تۆمبیلی پاسه‌وانه‌كانی هێرۆ خان ئیبراهیم ئه‌حمه‌دداته‌قییه‌وه و له‌ئه‌نجامدا چوار پاسه‌وانی برینداربوون"، روونیشكراوه‌ته‌وه‌له‌كاتێكدا ئه‌و بۆمبه به‌ئۆتۆمبیله‌كانی ناوبراو ته‌قیوه‌ته‌وه كه "به‌ره‌وشانۆی نیشتمانی به‌غدا به‌ڕێكه‌وتووه بۆ ئاماده‌بوون له فیستیڤاڵی رۆشنبیری‌شه‌شه‌می (مه‌دا)"
سه‌رچاوه‌کانی نزیک له‌یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانیش وێاری ڕاگه‌یاندنی هه‌واله‌که ده‌ستنیشانیان کردووه که هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ته‌ما بووه بۆ دیتنی فیلمی "ژانی گه‌ل" سه‌ردانی فه‌ستیڤاله‌که بکات.
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینه‌گه‌ی سه‌رکۆماریدا ئاماژه به‌ئه‌وه‌ش كراوه كه برینی‌چوار پاسه‌وانه‌كه "سوكه"و ئۆتۆمبیله‌كه‌ش زه‌ره‌ر‌و زیانی مادی‌پێگه‌یشتووه.