شه‌وى ڕابردوو (1/5/2008) چه‌ند فڕوکه‌یه‌ک سنوورى ئاسمانى هه‌رێمى کوردستان ده‌به‌زێنن و ناوچه‌کانى قه‌ندیل به‌خه‌ستى بۆدومان ده‌که‌ن.
له‌کاتژمێر (11:20) ى شه‌وى ڕابردوو، ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ى جه‌نگیی تورکیا که ژماره‌که‌یان نه‌زانراوبووه، بۆماوه‌ى نزیکه‌ى سێ کاتژمێر ناوچه‌کانى (ته‌نگى جێخونکه، قه‌ڵاتوکان، ڕه‌زگه و ماره‌دوو) هه‌روه‌ها به‌شێکى زۆرى به‌رزاییه‌کانى چیاى قه‌ندیلیان بۆردومان کرد، به‌ڵام تا هه‌نووکه زیانه گیانى و مادییه‌کان نه‌زانراوه.
ئه‌و بۆردومانه له کاتێکدایه که به‌شێکى زۆرى گونده‌کانى قه‌ندیل به‌هۆى تۆپبارانى ئێران بۆسه‌ر ناوچه‌که چۆڵکراون.
ئه‌وفڕۆکه جه‌نگیانه هاوکات که شاخى قه‌ندیلیان بۆردومان ده‌کرد، به‌شێوه‌یه‌کى نزم به‌سه‌ر ئاسمانى شارى قه‌ڵادزێدا ده‌سووڕانه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه که له ته‌وای ماوه‌ی بۆردومانه‌که‌دا له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانیشه‌وه له به‌رزاییه‌کانى چیاى قه‌ندیله‌وه، به‌رگرى ده‌کرا و ته‌قه له‌فڕۆکه‌کان ده‌کرایه‌وه.
ناوه‌ندی هه‌واڵ؛ هه‌ولێر:
به پیێ ڕاپۆرتێکی (یۆرۆ نیوز) نزیکه‌ی 30 فڕۆکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌شدار بوون ووێرای چه‌ند بنکه‌یه‌کی پارتی کرێکارانی کوردستان، چه‌ند گوندێکی ده‌وربه‌ری قه‌ندیلیشیان بۆردومان کردووه و ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌ریش بلاویکرده‌وه که 30 فڕۆکه‌ی تورکیا شه‌وی پێنجشه‌ممه گونده‌کانی بناری قه‌ندیلیان بۆردومان کردووه. "ئه‌حمه‌د دانیش" یه‌کێک له وته‌بێژه‌کانی په‌که‌که له لێدوانێکدا بۆ ڕۆیته‌ر وێرای ڕاگه‌یاندنی هه‌واله‌که ژماره‌ی فڕۆکه‌کانی به 30 دانه قه‌بڵاند و ڕوونیشیکرده‌وه که هیچ چه‌شنه زه‌ره‌ر و زیانێکی گیانییان وێ نه‌که‌وتووه.
ئه‌و بۆردومانه له کاتێکدا دێت که چه‌ند کاتژمیر پێشتر جێگری سه‌رکۆماری ئێراق "تاریق ئه‌لهاشمی"،بۆ وتوووێژکردن ده‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا و بۆ هاوکاری دوولایه‌نه له شه‌ڕی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان، به سه‌ردانێک گه‌یشته ئانکارا.
له هه‌مانکاتدا دوێنێ پێنچشه‌ممه به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی تورکیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی نیچرڤان بارزانی کۆبوونه‌ته‌وه و بابه‌تی باسه‌کانیش پارتی کرێکارانی کوردستان بووه.
وه‌فده‌كه له‌نوسینگه‌ی سه‌ركۆمار له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆ‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی چۆنێتی به‌گژداچونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ناوچه سنورییه‌كانی نێوان ئیراق و توركیا.
هه‌ر له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بۆردومانه‌که‌دا قائیمقامی قه‌زای سۆرانی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر، رۆژی هه‌ینی به‌ئاژانسی ده‌نگه‌کانی ئێڕاقی ڕاگه‌یاند که فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌وی پێنجشه‌ممه به‌سه‌ختی بۆردومانی چه‌ند گوندێكی بناری قه‌ندیلیان كردووه و زه‌ره‌ر‌و زیانی زۆر به باخ و بێستانی جوتیارانی ناوچه‌كه كه‌وتووه.
كرمانج عیزه‌ت به‌ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عیراق)ی راگه‌یاند؛ "شه‌ش فڕۆكه‌ی جه‌نگیی سوپای توركیا له‌سه‌عات 11:30ی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌وه تاسه‌عات 2ی به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی بۆردومانی ناوچه‌ی قه‌ندیلیان كرد". گوتیشی: "بۆردومانه‌كه‌زۆر سه‌خت بوو".
ناوبراو رونیكرده‌وه كه "بۆردومانه‌كه گونده‌كانی بۆسكیان، سه‌ری ته‌وره، قه‌لاتوكان، ماره‌دوو، كورته‌كی گرته‌وه‌و هیچ زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وته‌وه چونكه دانیشتوانی ئه‌و گوندانه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌ترسی په‌لاماره سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا گونده‌كانیان چۆڵكردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ڤاڵ گیابه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بناری قه‌ندیلی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان هه‌واڵی بۆردومانه‌كه‌ی بۆ (ده‌نگه‌كانی عیراق) پشتڕاستكرده‌وه و دوپاتیكرده‌وه كه "هیچ یه‌كێك له گه‌ریلاکانی پارتی كرێكارانی كورستان له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا نه‌پێكراوه".
له‌كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه سوپای توركیا به‌بیانووی لێدانی گه‌ریلاکانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كورستان و توركیا، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد که به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌کان له‌گه‌ڵ شکست ڕووبه‌ڕوو بوو. دوابه‌دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هێزه‌کانی سوپای تورکیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به تۆپخانه‌و فڕۆكه بۆردومانی گونده‌كانی ناوچه‌ی قه‌ندیل ده‌كه‌ن.