تبليغاتX
هاو زاراوه گه ی به دره و خانه قین - مه‌رگ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌ندكراوێكی‌ سیاسی‌ كورد ده‌كا
١٠ی خاکه‌لێوه‌ ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان، ڕۆژی له‌ سێداره‌دانی پێشه‌وای نه‌مر قازی محمه‌د و هاوڕێیانیی

كاوه‌ عه‌زیز پوور به‌ندكراوی‌ سیاسی‌ كورد له‌ شاری‌ مهاباد رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بۆ جاری‌ سێهه‌م به‌ هۆی‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ زۆره‌وه‌ ماوه‌ی‌ نزیك به‌ 20 رۆژه‌ له‌ حاڵه‌تی‌ كۆمادایه‌‌و ته‌ندرووستی‌ ته‌واو كه‌وتۆته‌ مه‌ترسی‌یه‌وه‌.


كوردستان‌و كورد: كاوه‌عه‌زیزپوور به‌ندكراوی‌ سیاسی‌ كورد به‌ هۆی‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ زۆره‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 20 رۆژه‌ كه‌وتۆته‌ حاڵه‌تی‌ كۆماوه‌. عه‌زیزپوور كه‌ لاوێكی‌ ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌یه‌‌و خه‌ڵكی‌"ده‌ریاز"ی‌ شاروێرانی‌ مهاباده‌، سێ‌ ساڵ له‌مه‌و به‌ر به‌ تاوانی‌ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌یه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر‌و ره‌وانه‌ی‌ به‌ندیخانه‌ كرا.
ئه‌و به‌ندییه‌ سیاسییه‌ كورده‌ ئه‌مه‌ بۆ جاری‌ سێهه‌مه‌ ده‌كه‌وێته‌ حاڵه‌تی‌ كۆماوه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان باری‌ ته‌ندروستی‌ رۆژ له‌ گه‌ڵ رۆژ به‌ره‌و خراپی‌ ده‌ڕواو ئێستا له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ ورمێ‌ له‌ ژێر چاوه‌دێری‌ دایه‌.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌سعه‌دی‌ عه‌زیز پوور برای‌ كاوه‌ به‌ كوردستان‌و كوردی‌ راگه‌یاند كه‌ كاتێك بۆ جاری‌ دووهه‌م ده‌كه‌وێته‌ حاڵه‌تی‌ كۆماوه‌، عه‌مه‌لی‌ مه‌غزی‌ بۆ ده‌كرێ‌، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی‌ ئیتلاعات پاش 48 سه‌عات بێ‌ ئه‌وه‌یكه‌ گوێ‌ بده‌نه‌ راسپارده‌ی‌ پزیشكه‌كان، گووشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر به‌رپرسانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ مهاباد كه‌چیتر له‌وه‌ زیاتر له‌وێ‌ راینه‌گرن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ پزیشك ماوه‌ی‌ دوو مانگی‌ بۆ حه‌سانه‌وه‌ی‌ له‌ ژێر چاودێری‌ پزیشك دا بۆ دیاری‌ كردبوو‌و ئێستاش پزیشكه‌كان ده‌ڵێن به‌ هۆی‌ پێڕانه‌گه‌یشتنه‌وه‌  رووبه‌رووی‌ حاڵه‌تێكی‌ زۆر مه‌ترسی‌دار بۆته‌وه‌.
ئه‌سعه‌د له‌ درێژه‌دا رایگه‌یاند كه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان زۆر نیگه‌رانی‌ وه‌زعیه‌تی‌ كاوه‌ن‌و وێڕای‌ گله‌ی‌ له‌ كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌ مرۆڤ دۆسته‌كان‌و لایه‌نگرانی‌ مافی‌ مرۆڤ بۆ جارێكی‌ دیكه‌ داوا له‌م رێكخراوانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بێ‌ ده‌نگی‌ بشكێنن‌و ده‌نگی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ هه‌ڵبڕن‌و گووشار بخه‌نه‌ سه‌ر كۆماری‌ ئیسلامی‌.
ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ كوردستان‌و كورددا كه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان چۆن ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌یان له‌ به‌ندیخانه‌دا به‌وه‌ها نه‌خۆشییه‌ك تووش بووه‌ وتی‌: هه‌م جاری‌ دووه‌م‌و هه‌م جاری‌ سێهه‌م كاتێك كاوه‌ ده‌كه‌وێته‌ حاڵه‌تی‌ كۆماوه‌، به‌رپرسانی‌ زیندان بۆوه‌ی‌ له‌ كۆڵ خۆیانی‌ كه‌نه‌وه‌‌و هیچ به‌رپرسیاره‌تییه‌ك وه‌ئه‌ستۆی‌ خۆیان نه‌گرن، بۆ خۆیان بنه‌ماڵه‌كه‌مان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌‌و پێیان ده‌ڵێن وه‌رن كوڕه‌كه‌تان ببه‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌و خه‌رجی‌ ده‌واو ده‌رمان‌و پێڕاگه‌یشتنی‌ پزیشكی‌ هه‌مووی‌ له‌ سه‌ر خۆتانه‌. ئه‌سعه‌د هه‌روه‌ها وتی‌ جاری‌ دووه‌م ته‌نیا بۆ عه‌مه‌له‌كه‌ی‌ 12 میلیون تمه‌نیان لێ‌ سه‌ندوون جگه‌ له‌ خه‌رج‌و مه‌خاریجی‌ دیكه‌. ئێستاش پزیشكه‌كان چاوه‌ڕوانن به‌ هۆش بێته‌وه‌‌و جارێكی‌ دیكه‌ عه‌مه‌لی‌ بكه‌نه‌وه‌‌و داوای‌ 15 میلیون تمه‌نی‌ دیكه‌ ده‌كه‌ن‌و بنه‌ماڵه‌كه‌مان له‌مباره‌یه‌وه‌ زۆر كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر گووشاره‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ كه‌سانی‌ خێرخواز ده‌كه‌ین به‌هانامانه‌وه‌ بێن.
+ نوشته شده در  سه شنبه 17 اردیبهشت1387ساعت 13:52  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  |