تبليغاتX
هاو زاراوه گه ی به دره و خانه قین - هانا عه‌بدی ڕۆژی ١٧ی بانه‌مه‌ڕ دادگایی ئه‌کرێت
١٠ی خاکه‌لێوه‌ ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان، ڕۆژی له‌ سێداره‌دانی پێشه‌وای نه‌مر قازی محمه‌د و هاوڕێیانیی

ڕێکخراوی چاوه‌دێری مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان له‌ بڵاو کراوه‌یه‌کدا کاتی دادگایی کردنی خاتۆ " هانا عه‌بدی" ئاشکرا کرد.


به‌ گوێره‌ی ئه‌و بڵاو کراوه‌یه‌ هانا ڕۆژی ١٧ی بانه‌مه‌ڕ واته‌ ٢ ڕۆژی دیکه‌ له‌ به‌شی ٢ دادسه‌رای ئینقلاب له‌ شاری سنه‌ دادگایی ئه‌کرێت.
هانا عه‌بدی چالاکی بواری مافه‌کانی ژنان و ئه‌ندامی هه‌ڵسووڕێ که‌مپه‌ینی ١ ملیۆن ئیمزا نزیکه‌ی ٧ مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌ تاوانی چالاکی دژی هێمنایه‌تی وڵات و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌، له‌ لایه‌ن پیاوانی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆنه‌ په‌رستی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستگیر کرا و ئێستا له‌ به‌شی ژنانی به‌ندیخانه‌ی گشتی سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌.  
+ نوشته شده در  سه شنبه 17 اردیبهشت1387ساعت 13:54  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  |