رۆژی 05.03 2008 له لایه‌ن کومیته‌ی ئاڵمانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان سمینارێک له شاری فرانکفۆرت له‌سه‌ر ئاکامه‌کانی کۆنگره‌ی 14 و روانگه‌ی حیزب سه‌باره‌ت به پرسه سیاسی‌یه‌کانی ناوچه و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانبۆ کاک مسته‌فا شڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب پێک‌هات. له‌و سمیناره دا نوێنه‌ری چه‌ندین حیزبی کوردستانی و ئێرانی به‌شداریان هه‌بوو و له لایه‌ن به‌شێکی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی فرانکفۆرت و ده‌ورووبه‌ر پێشوازی گه‌رمی لێ‌کرا. سمیناره‌که به راگه‌یاندنی ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێز له یادی شه‌هیدانی رزگاری کوردستان و به‌خێرهاتن کردنی گه‌رمی به‌شداران له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سمینار کاک ره‌حمان قوربانی کرایه‌وه. پاشان به‌ڕێز کاک مسته‌فا شڵماشی له‌گه‌ڵ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کوورت به رابوردوو، به وردی شێوه‌ی ئاماده‌کاری‌یه‌کان و چه‌ندوچۆنی وئاکامه‌کانی کۆنگره‌ی 14ی بۆ به‌شداربوان هێنایه به‌ر باس. کاک مسته‌فا له به‌شێک له قسه‌کانی دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که لایه‌نه سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێ رێگای دیالۆگ و لیک‌نیزیک بوونه‌وه بگرنه پێش و سه‌رده‌می هه‌ژموونی‌خوازی رێکخراوه‌یی به‌سه‌ر چووه و ته‌نیا پێکهێنانی زه‌مینه‌ی هاوکاری هێزه سیاسی‌یه‌کان و به هێند گرتنی بیروڕای خه‌ڵکی کوردستان ده‌توانێ جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌و پێش به‌رێ. له به‌شی دووهه‌م دا به‌شیکی زۆر له به‌شدارانی سمینار ڕا و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ده‌ربڕی و کۆمه‌ڵێک پرسیاری گرینگ و پێوه‌ندیدار به کۆنگره‌یان هێنایه به‌رباس که له لایه‌ن کاک مسته‌فا شڵماشی‌یه‌وه به پووختی جوابی پرسیاره‌کان درایه‌وه. ![]() |