ڕۆژنامه‌ی (نیویۆرک تایمز) ئه‌مڕۆ بڵاویکرده‌وه که وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران "محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی" به هه‌واڵنێرانی گوت: "تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا هێرشه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر گرووپه شێعه‌کانی ئێڕاق ڕانه‌گرێت، دانوستنه‌کانی خۆی له گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌ست پێناکاته‌و‌ه." گوتیشی: "ئێمه شاهیدی بۆمبارانی هێزه‌كانی ئه‌مریکاین بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ئێراق."
ئه‌مریکاییه‌كان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که کۆماری ئیسلامیی ئیران چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ گرووپه شێعه سه‌رهه‌لداوه‌کانی ناو ئێڕاق ده‌نێرن و ئه‌مه‌ش له‌پێناو نانه‌و‌ه‌ی ئاژاوه له ناو خاکی ئێراقدا.
وته‌بێژی کۆشکی سپی "تۆم که‌یسی" له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند که ئیران له ڕۆلی نێگه‌یتڤی خۆی له ناو ئێراقدا درێژه پێ ده‌دا و هاوکاریی گروپه ترۆریسته‌کانی ناو ئه‌و ولاته‌ش ده‌کا. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئیراق ده‌یانه‌وێت، ئه‌وه‌یه که ئێران چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی بۆ گرووپه تیرۆریسته‌کان ڕه‌اوانه نه‌کات.