سبه‌ی؛ له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان "په‌ژاك" و سوپای ێاسدارانی ئێران له گوندی "وه‌زنێ"ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت لانیكه‌م 18 پاسدار كوژراون. له لایه‌كی تریشه‌وه له شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا له هه‌كاری 25 عه‌سكه‌ر كوژراون.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه "ئه‌حمه‌د ده‌نیز" به سایتی "سبه‌ی" راگه‌یاندوه كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه شه‌وی رابردوو، هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر پایه‌گایه‌كی سه‌ربازیی توركیا و به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 30 عه‌سكه‌ر كوژراون.
به‌ڵام ته‌له‌فزیۆنی "رۆژ" كه له په‌كه‌كه نزیكه له هه‌واڵه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ئاماری كوژراوانی سوپای توركیای 25 كه‌س راگه‌یاند.
"رۆژ تی وی" له زاری سه‌رچاوه‌كانی په‌كه‌كه‌وه ئه‌م شه‌ڕه‌ی به "ئۆراماری دووه‌م" له‌قه‌ڵه‌مدا.
له هاوینی رابردوودا له شه‌ڕێكی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا له ناوچه‌ی سنووریی "ئۆرامار" هه‌شت عه‌سكه‌ر به‌دیل گیران و ژماره‌یه‌كی زیاتریش عه‌سكه‌ر كوژران و بریندار بوون.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز هه‌روه‌ها گوتویه‌تی كه له‌و شه‌ڕه‌دا په‌كه‌كه ده‌ستی به سه‌ر "سه‌دان پارچه چه‌كدا گرتووه."
هه‌ر به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی ناوبراو، "شه‌وی رابردوو له شاری بینگۆل گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ئاپۆره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی سوپای توركیایان داوه و 7 عه‌سكه‌ر و ئه‌فسه‌رێكیان كوشتووه و ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوونه."
ئه‌حمه‌د ده‌نیز سه‌باره‌ت به پێكدادانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی گه‌ریلاكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) و سوپای پاسدارانی ئێران، ژماره‌ی پاسداره كوژراوه‌كانی 18 كه‌س راگه‌یاندوه.
ئاماره به‌راییه‌كان باسیان له كوژرانی 16 پاسدار كردبوو.