پارڵمانی ئورووپا رۆژی پێنج شه‌ممه وێڕای په‌سند كردنی راپۆرتی ساڵی 2007 له پێوه‌ندیی له گه‌ڵ بارودۆخی مافی مرۆڤ له جیهاندا، نیگه‌رانی قووڵی خۆی سه‌باره‌ت به پێشێل كردنی به‌رده‌وامی مافه بنچینه‌ییه‌كانی مرۆڤ له ئێران ده‌ربڕی.كوردستان‌و كورد: پارڵمانی ئورووپا رۆژی پێنجشه‌ممه به زۆرینه‌ی ده‌نگ راپۆرتی ساڵی 2007ی له پێوه‌ندیی له گه‌ڵ ره‌وشی مافی مرۆڤی له جیهان دا په‌سند كرد‌و له‌و راپۆرته‌دا پارڵمانی ئورووپا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به پێشیل كارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران‌و زیاد بوونی ڕێژه‌ی حوكمی ئێعدام له‌و وڵاته‌دا ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه پێشوازی له داوای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی حوكمی ئێعدام له جیهاندا كردوه. له‌و راپۆرته‌دا ئورووپا نیگه‌رانی قوڵی خۆی سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له وڵاتانی چین، ئێران‌و رووسیه ده‌رده‌بڕێ‌و داوا له ئێران ده‌كا وتووێژه‌كانی له باره‌ی مافی مرۆڤه‌وه له گه‌ڵ یه‌كیه‌تی ئورووپا ده‌ست پێ بكاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌و راپۆرته‌دا جه‌خت له سه‌ر مافه‌كانی ژنان‌و منداڵان‌و نه‌مانی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و پاراستنی مافی مرۆڤ‌و مافی كه‌مینه‌كان‌و ئیفلیجه‌كان كراوه‌و بێجگه له چین‌و رووسیه‌و ئێران وڵاتانی سودان، ئۆزبه‌كستان‌و میانمار‌و پاكستانیش به پێشێل كردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ تاوانبار كراون |