هێزه‌کانى ئێران بۆجارێکى تر ناوچه کوێستانییه‌کانى قه‌ندیل بۆردومان ده‌که‌ن و هاوکات هێزێکى زۆرى سوپاى پاسدارانیش له‌سه‌رسنوور مۆڵدراوه. هێزه‌کانى کۆماری ئیسلامیی ئێران به کاتیۆشا و تۆپى دوورهاوێژ به‌رزاییه‌کانى چیاى قه‌ندیلیان بۆردومان کرد و زیانى مادى زۆرى لێکه‌وته‌وه.
له لێدوانێکدا بۆ سایتى ڕێنیسانس ئازاد وسو به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ژاراوه، ڕایگه‌یاند که تۆپبارانه‌که له کاتژمێر (11:30)ى شه‌وى (11/5/2008) ده‌ستىپێکردووه و بۆماوه‌ى نزیکه‌ى چوار کاتژمێرى خایاندووه. ناوبراو گوتیشى که تۆپبارانه‌که ناوچه‌کانى (دۆڵه‌کۆگه، ته‌نگى جێخونکه، ده‌وروبه‌رى گونده‌کانى ئاڵیه‌ڕه‌ش وماره‌دو و ڕه‌زگه)ى گرتۆته‌وه و زیانى به ڕه‌ز و باخى گوندنشینه‌کان گه‌یاندووه، به‌ڵام هیچ زیانێکى گیانى به‌دواوه نه‌بووه.
له‌لایه‌که تره‌وه به گوێره‌ى زانیارییه‌کانى ڕێنیسانس ئێران هێزیکى زۆرى سوپاى پاسدارانى له نزیک گونده سنوورییه‌کانى (کانیه‌زه‌رد، قاسمه‌ڕه‌ش، دۆڵه‌توو) کۆکردۆته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له هه‌رێمه‌که ڕایگه‌یاند که ئه‌و هێزکۆکردنه‌وه‌یه‌ى ئێران دوابه‌دواى ئه‌وه دێت که له(10/ 5/2008) له نزیک گوندى (دۆڵه‌توو)ى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان شه‌ڕو‌پێکدادان له نێوان هێزه‌کانى ئێران و گه‌ریلاکانى پژاک هاتۆته ئاراوه و له ئه‌نجامدا (23) پاسدار کوژراون، ئه‌وه له کاتێکدایه که پژاک له لێدوانى فه‌رمیى خۆیدا ڕایگه‌یاندووه که له‌و شه‌ڕه‌دا (16) که‌س کوژراون