به‌گوێره‌ی لێدوانێکی ڕێکخراوی مای مرۆڤی کوردستان که نموونه‌یه‌کی ده‌ست ڕێنێسانس که‌وتووه، محه‌مه‌د سه‌دیقی که‌بوودوه‌ند، به تاوانی "دامه‌زراندن و به‌ڕیوه‌بردنی ڕێکخراوی ماف مرۆڤی کوردستان، "پڕوپاگه‌نده به دژی نیزام، له ڕێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی لێدوانه‌کانی و بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆوده‌له‌سه و ئاڵۆزکردنی بیرورای گشتی " ڕۆژی سێشه‌ممه 31ی گوڵان په‌لکێشی به‌رده‌م شوعبه‌ی 15ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران ده‌کرێت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وه‌بیری دێنێته‌وه که سه‌رۆکه‌که‌ی، زیاتر له ده مانگه له گرتووخانه‌دایه و ئه‌وه‌ش جاری سێهه‌مه کاتی دادگایی‌کردنی بۆ دیاری ده‌کرێت. ڕوونیشی ده‌کاته‌وه که دوو جاری پێشوو، به هۆگه‌لی جیاواز، لێپێچینه‌وه‌که به‌ڕیوه نه‌چووه.