چالاكی مه‌حكووم به ئێعدام هیوا بوتیمار له‌لایه‌ن دادوه‌ری دۆسیه‌كه‌یه‌وه له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی مه‌ریوان دا سه‌ره‌ڕای خراپ بوونی باری ته‌ندرووستی، ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی ده‌درێ.كوردستان‌و كورد: هیوا بوتیمار چاكی مه‌ده‌نی مه‌ریوانی كه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه له‌لایه‌ن دادوه‌ری دۆسیه‌كه‌یه‌وه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی ده‌كرێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵه‌كان، ره‌وشی ناله‌باری ته‌ندروستی ناوبراو پشت راست ده‌كه‌نه‌وه. تاقی كاری‌یه پزیشكی‌یه‌كان نیشان ده‌ده‌ن ناوبراو تووشی نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی (ئاسم)و وه‌رینی مووی سه‌ر بووه كه ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری گوشاری ره‌وانی‌و هه‌روه‌ها ئاسه‌واری مانگرتن له خواردنه كه له‌به‌ر هه‌لومه‌رجی ناله‌باری زیندان‌و خراپی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رپرسان ماوه‌یه‌كی زۆر مانی له خواردن گرتبوو. بوتیمار له‌لایه‌ن لكی یه‌كه‌می دادگه‌ی شۆڕشی مه‌ریوانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی "حامید سوڵتانبخش" به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ئه‌گه‌رچی حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن لكی 32ی دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه به هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست ره‌ت كرایه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ناره‌زایه‌تییه جیهانی‌یه‌كان له دادگه‌ی پێداچوونه‌وه‌دا دیسان به ئێعدام مه‌حكووم كرایه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته بگوترێ بنه‌ماڵه‌ی، ناوبراو بۆ چاوپێكه‌وتنی حه‌وتووانه پێویستیان به ره‌زایه‌تیی سوڵتانبه‌خش دادوه‌ری دۆسییه‌كه هه‌ر جاره‌ی |