ئایدۆ گه‌دۆ سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگای دێموكراتیكی شاری دیاربكر به هۆی لێدوانێك كه وتبووی "كوردی توركیا هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر كه‌ركووك به هێرش بۆ سه‌ر دیاربكر ده‌زانن" به 15 ساڵ زیندان حوكوم درا.كوردستان‌و كورد: سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگای دێموكراتیكی شاری دیاربكر له‌لایه‌ن دادگایه‌كی ئه‌و شاره‌وه به تاوانی هاندان به‌ره‌و یاخیبوون به 15 ساڵ زیندان حوكم درا. ئایدۆ گه‌دۆ له لێدوانێك دا وتبووی كوردی توركیا هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر كه‌ركووك به هێرش بۆ سه‌ر دیاربكر ده‌زانێ‌و ده‌سته‌وه‌ستان راناوه‌ستێ. دادگای دیاربكر ئه‌م لێدوانه‌ی ئایدۆ گه‌دۆی به هاندان به‌ره‌و یاخیبوون له قه‌ڵه‌م دا‌و به پێی یاسای ئه‌و وڵاته 15 ساڵ زیندانی بۆ بڕیوه‌ته‌وه. شایانی باسه له دوو حه‌وتووی ڕابردوودا ده‌وڵه‌ت‌و دادوه‌ری توركیا گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر چالاكانی سیاسیی كورد له‌و وڵاته‌دا په‌ره پێداوه‌و چه‌ندین كه‌س له رێبه‌رانی ناسراوی كورد له‌وانه له‌یلا زانا‌و عوسمان بایده‌میر به تاوانی پشتیوانی له تیرۆر سزا دراون. |