شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان، وه‌ك میوان به‌شداری له كۆنگره‌ی دوویه‌می بزووتنه‌وه‌ی دێموكراتیكی یارسان له "ئۆپلاندس وێسبی" سوئید دا كرد.رۆژانی 10و 11 مه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دێموكراتیكی یارسان، دوویه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له "ئۆپلاندس وێسبی" ستۆكهۆڵمی سوئێد پێك هێنا‌و شاندێكی حیزبی دێموكراتیكی كوردستان به به‌رپرسایه‌تی ره‌حیم محه‌ممه‌دزاده ئه‌ندامی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وێڕای چه‌ند رێكخراو‌و حیزبی دیكه له رێوڕه‌سمی كرانه‌وه‌ی كۆنگره‌دا به‌شدارییان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆنگره‌وه به گه‌رمی به‌خێرهاتن كران. كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامێكی بۆ كۆنگره نارد كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: به‌شداربوون له‌کۆنگره‌ی دووهه‌می جونبشی دێمۆکڕاتیکی یارسان دا ڕۆژه‌کانی ده‌هه‌م و یازده‌هه‌می مانگی مای ئه‌مساڵ جونبشی دێمۆکڕاتیکی یارسان، که‌له‌لایه‌ن هاونیشتمانانی یارسانه‌وه‌پێک‌هاتوه، کۆنگره‌ی دووهه‌می خۆی له"ئوپلاندس وێسبی"، له‌ناوچه‌ی ستۆکهۆڵمی سوئێد به‌ست. حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، وێڕای چه‌ند ڕێکخراو و حیزبی کوردستانیی دیکه، وه‌ک میوان، بۆ به‌شداربوون له‌دانیشتنی کرانه‌وه‌ی کۆنگره‌که‌دا، له‌لایه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌وه‌بانگهێشتن کرابوو. له‌لایه‌ن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه‌وه کۆڕێک که‌له هاوڕێیان: کاک ڕه‌حیم محه‌ممه‌دزاده ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مامۆستا ئاشق و کاک حه‌مه‌ده‌مینی ڕه‌شیدی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ئیجرایی کۆمیته‌ی سوئێد پێک‌هاتبوو، له‌به‌شی سه‌ره‌تای کاری کۆنگره‌که‌دا ئاماده‌بوون. کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب په‌یامێکی به‌بۆنه‌ی به‌ستنی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی هاونیشتمانه‌یارسانه‌کانه‌وه‌بۆ کۆنگره‌که‌ناردبوو، که‌له‌لایه‌ن هاوڕێ مامۆستا ئاشقه‌وه‌خویندرایه‌وه. ده‌قی په‌یامه‌که‌به‌و شێوه‌یه‌بوو. به‌ڕێزان به‌شدارانی کۆنگره‌ی دوويه‌می ڕیکخراوی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتیكى یارسان، "جدی". سه‌ره‌تا به‌بۆنه‌ی پێکهاتنی دووهه‌مین کۆنگره‌ی ڕێکخراوه‌که‌تانه‌وه پیرۆزباییتان لێ‌ده‌که‌ین و له تێکۆشان و خه‌بات بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌مان دا داوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌که‌ین. هه‌ر‌روه‌ک ده‌زانن له‌مێژه نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ گه‌یشتن به‌مافی ڕه‌وا و مرۆڤانه‌ی خۆی خه‌باتی کردوه‌و قوربانیی داوه‌و به‌درێژایی ئه‌و خه‌باته سه‌خت و دژواره‌ش دوژمنانی کورد که‌ده‌یانه‌وێ نه‌ته‌وه‌ی ئێمه هه‌ر له‌ژێرده‌ستی و کۆیله‌تی دا بمێنێته‌وه، که‌ڵکیان له‌هه‌موو پیلان و که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ سه‌رکوتکردنی ئه‌و نه‌ته‌وه سته‌ملێکراوه وه‌رگرتوه. ته‌نانه‌ت زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیشمان له‌لایه‌ن دوژمنان و نه‌یارانی ره‌نگاوڕه‌نگی گه‌له‌که‌مانه‌وه که‌وتۆته به‌ر په‌لامار و حاشای لێ‌کراوه، به‌ڵام به‌هیممه‌تی خه‌باتکاران و وڵاتپارێزانی گه‌له‌که‌مان له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان که فیداکاری‌یان کردوه‌و ته‌نانه‌ت له فیداکردنی گیانیان درێخی‌یان نه‌کردوه، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هه‌روا زیندووه‌و گومانیشی تێـ‌دا نیه که ڕۆژێک به‌ئامانج ده‌گا، دیته‌ڕیزی نه‌ته‌وه سه‌ربه‌سته‌کانی جیهانه‌وه و مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی وه‌ده‌ست دێنێ. به‌ڕێزان یارسانه‌کان به‌شێک له‌نه‌ته‌وه‌ی سته‌ملێکراوی کوردن، که‌به‌درێژایی مێژوو سته‌می چه‌ند قاتیان له‌سه‌ر بووه‌و هه‌م له‌باری نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌م له‌باری ئاینی‌یه‌وه چه‌وسێندراونه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌چوونه‌ته ژێر باری فه‌رهه‌نگ و کولتۆری زۆره‌ملی و بێگانه‌و به‌شانازی‌یه‌وه توانیویانه کو‌لتوور و دابونه‌ریتی ڕه‌سه‌نی کوردی و کوردستانیی خۆیان بپارێزن. هه‌ربۆیه‌ش جێی خۆیه‌تی که لێره‌دا ڕێز له تێکۆشه‌ره یارسانه‌کان بگرین، که له‌ڕیزی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی کوردستان و له‌سه‌ر ماف و داخوازه‌کانیان گیانی پاکی خۆیان فیدا کردوه. حیزبی ئێمه که باوه‌ڕی به‌سیستیمی فره‌حیزبی هه‌یه‌و بوونی ڕێکخراو و کۆڕوکۆمه‌ڵی جۆراوجۆری فکری و سیاسی به‌قازانجی دێمۆکڕاسی ده‌زانێ، ڕێز بۆ بزووتنه‌وه‌که‌تان، واته‌بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراتیکی یارسان داده‌نێ و له‌ڕێگای خه‌بات له‌پێناوی ماف و داخۆازه‌کانی کورد به‌گشتی و یارسانه‌کان به‌تایبه‌تی داوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌کا. هه‌ر له‌و کاته‌ش دا پێمانوایه‌ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێ که‌ئامانجی هه‌موو ڕێکخراوه‌کان و کۆڕ و کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان، به‌هه‌موو جۆراوجۆره کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌زهه‌بی‌یه‌کانی‌یه‌وه کاتێک ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ که کورد به‌مافی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆی له به‌رزترین ئاستی خۆی دا بگا و چاره‌نووسی سیاسیی خۆی به‌ده‌سته‌وه بگرێ. هه‌ر بۆیه پێویسته هه‌موو حیزب و ڕێکخراوو بزووتنه‌وه کوردی‌یه‌کان له‌ڕیزێکی یه‌کگرتوو دا کۆ ببنه‌وه‌و هێزه‌کان به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌کی‌یه هاوبه‌شه وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. ئه‌وه راسپارده‌یه‌کی گرینگی کۆنگره‌ی چارده‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیشه‌و ئێمه هیوادارین که ئه‌و یه‌کڕیزی‌و یه‌کده‌نگی‌یه له‌بزووتنه‌وه‌ی کوردستان دا هه‌رچی زووتر پێک بێ. له‌کۆتایی دا جارێکی دیکه‌ش پیرۆزبایی پێکهاتنی ئه‌م کۆنگره‌یه‌تان لێ‌ده‌که‌ین! |