تبليغاتX
هاو زاراوه گه ی به دره و خانه قین - کارگێڕانی باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ شاری به‌غدا درانه‌ به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌
١٠ی خاکه‌لێوه‌ ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان، ڕۆژی له‌ سێداره‌دانی پێشه‌وای نه‌مر قازی محمه‌د و هاوڕێیانیی

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێک که‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ته‌له‌فزیۆنی ڕژیمی ئێرانه‌وه‌ بڵاو بووه‌وه‌،  پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی بانه‌مه‌ڕ کارگێڕانی بالوێزخانه‌ی ئێران له‌ شاری به‌غدا،


له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ نه‌ناسراوه‌وه‌‌ درانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و ٤ که‌سیان لێ بریندار بوو.
 به‌ گوێره‌ی هه‌واڵ ئه‌و تاقمه‌ له‌ کاتێکدا به‌ مه‌به‌ستی زیاره‌ت کردن به‌ره‌و شاری کازمین له‌ ڕێ دا بوون  له‌ سه‌ر پردی ١٤ی ڕه‌مه‌زان که‌وتنه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو و سێ کارگێڕی ئێرانی باڵوێزخانه به‌ ناوه‌کانی " مجتبی خدابنده‌، مه‌جید جابری، محمد رمضان پور و محمد هاشمی ‌ و یه‌کێکی  دیکه‌ که‌ خه‌ڵکی عێراقه‌ بریندار بوون و ٢ که‌سی دیکه‌ به‌ ساخی له‌و ڕووداوه‌ ڕزگاریان بوو.
به‌ وته‌ی ته‌له‌فزیۆنی ڕژیم  برینداره‌کان به‌ره‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی که‌رخ به‌ڕێ کران و برینه‌کانیان سه‌خت نیه‌. به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌خۆشخانه‌ی که‌رخ ڕایگه‌یاند که‌ حاڵی مه‌جید جابری زۆر خراپه‌.
وا بڕیاره‌ ڕۆژی هه‌ینی برینداره‌کان به‌ فڕۆکه‌ی عێراقی به‌روه‌ تاران به‌ڕێ بکرێنه‌وه‌.

+ نوشته شده در  جمعه 27 اردیبهشت1387ساعت 11:27  توسط ‌‌‌‌ا‌‌حمه د پاڵانی  |